نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر دەکات

رۆژی دووشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی ئامەد (ئامەد سپۆر) بە سەرۆکایەتی سەرۆکی یانەکە، بەڕێز ناهید ئەرەن کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندی میوان کورتەیەکیان لە چالاکییە وەرزشییەکانی یانەی (ئامەد سپۆر ) بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو، کە یەکێکە لە یانە پێشەنگەکانی ولاتی تورکیا. هەروەها گرنگیی و بایەخدانی هەرێمی کوردستانیان لە پەرەپێدانی بواری وەرزشیی بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و ڕایگەیاند کە وەرزش ڕۆلێکی گرنگ و بەرچاوی هەیە لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و برایەتی. هەروەها دەستخۆشیی لە سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی و یاریزانان و هاندەرانی یانەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆیان خواست لە داهاتوودا.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *