د.بەشیر حەداد رایگهیاند: هێشتا کۆپی کۆتایی پڕۆژەیاسای بوجە، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران. ئهمرۆ سێشەممە 23 شوباتی 2021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هێشتا کۆتا کۆپی هەموارکراوی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران. دکتۆر بەشیر …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حوسێن حەدۆ دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخوشبوو حوسێن حەدۆی برای. سەرۆکی حکوومەتی …
زیاتر بخوێنەوە“حکومەت هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران خستووەتەگەڕ، كه ئهركێكی له پێشینهیه”
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەشدار بوو، گفتوگۆ دەربارەی کێشە و گرفتە کارگێڕی و داراییەکانی پارێزگاکان و پلانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی 2021 کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی …
زیاتر بخوێنەوەپارتی وادهی كۆنگرهی راگهیاند
سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، وادەی بەستنی كۆنگرهی چواردهههمینی پارتی ئاشکراکرد. ئەمڕۆ سێشەممە 23ی2ی2021، فازڵ میرانی، سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاشكرایكرد، رۆژی 26ی5ی2021، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرهی چواردهههمینی دهبهستێت. پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1946ەوە تاکو ئێستا، 13 کۆنگرەی لە …
زیاتر بخوێنەوەداعش هێرشدەکات حەشدی شەعبی خەندەق لێدەدات
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەفتخانەی سنووری خانەقین لە دەوروبەری كیڵگە نەوتییەكان، دەستیان كردووە بە لێدانی خەندەق. عەباس ڕەحمان، بەرپرسی كۆمیتەی خانەقینی حزبی شیوعیی كوردستان، راگەیاند،چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەفتخانە دەستیان بە لێدانی خەندەق كردووە.” گوتیشی: “مەترسییەكانی داعش لە ناوچەكە زیادی كردووە و ناوبەناویش هێرش دەكرێتە سەر میلیشیاکانی حەشدی …
زیاتر بخوێنەوەگۆڕان.. یەکێتی بەرپرسە لە دیار نەمانی بودجەی سلێمانی
ئهندامێکی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنهوهی گۆڕان، ئاماژه بهوه دهکات که بزووتنهوهی گۆڕان لهبارهی بودجهی سلیمانییهوه بێدهنگ نهبووه و بهدواداچوونی کردووه، دووپاتیشی كردهوه، زانیارییان لهسهر بودجهی سلێمانی نییه. بهختیار کوێخا جهوههر، ئهندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنهوهی گۆڕان، ڕای گهیاند، كه زانیارییان لهسهر ئهو بودجهیه نییه كه بۆ سلێمانی هاتووه، بهڵام “گۆڕان چاودێر دهبێت …
زیاتر بخوێنەوەحزبی شوعی..دەبێت ئەوانەی دژی دادگا قسە دەکەن سزابدرێن
لە کەیسی سەپاندنی سزا بەسەر پێنچ کەس تێوەگلابوون بە سیخوڕی و کاری ئاژاوەگێڕی، کۆمەڵێک حزب و بەناو ڕۆشنبیر و چالاکوان بۆ وەبەرهێنانی سیاسی تانەیان لە بڕیاری دادگا دەدەن. هادی کوڵکنی ئەندامی کۆمیتەی چاودێری ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، ڕاگەیاند، لە پاش دروستبوونی حکوومەتی هەرێم لە ساڵی ١٩٩٢ دەبوو خاوەنی دادگایەکی دادپەروەری …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی بەغدا دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی هێرشەکەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات. مەسرور بارزانی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی بەغدا رایگەیاند: “نێردە دیبلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن”. سەرۆکی حکومەت نووسیویەتی: “داوا …
زیاتر بخوێنەوەپەکەکە دووای ساڵێک فڕاندنی گەنجێکی کورد کوشتی کەمپینچییەکان دەنگیان نییە
پارێزەرێک ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێ کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا بۆ دەستگیرکراوەکان کەمپینیان پێک دەهێنا و راگەیەندراویان بڵاو دەکرەوە، لێیان دەپرسێ، گەنجێکی کوردی ڕفێندراوی دەستی پەکەکە کوژراوە، ئاخۆ ئەویش کورد نییە؟ بۆچی کەمپینچییەکانی سلێمانی دەنگیان نایەت . كارزان ههنارهیی، پارێزهر و شارهزا لە یاسا گوتی: “لە کوێن ئەو کەسانەی بۆ …
زیاتر بخوێنەوەکادتێک ئاسایشی یەکێتی کادیرەکەی پارتی کوشت کەمپین چییەکان لە کوێبون
پێش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، گەنجێکی کەرکووکیی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی بەرزان محەمەد ڕەحیم کە بە تاتۆ لەسەر پشتی نووسیبووی (بژی بارزانی) و لەسەر شانی تاتۆی (کاک مەسعود) و لەسەر سنگیشی نووسیبوو (بژی كاك نێچیرڤان)، لە شاری کەرکووک كوژرا، دواتر دەركەوت كە لە لایەن ئاسایشی یەکێتییەوە ڕفێندراوە. کوشتنی ئەو گەنجە …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە