نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (page 411)

کوردستان

پەرلەمانی كوردستان: پەكەكە دەیەوێت ھەرێمی كوردستان تووشی شەڕێكی نەگریس بكات

حیكمەت محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند: لە رووی یاساییەوە ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان دەتوانن لە چوارچێوەی سنووری ھەرێمی كوردستان چالاكی ئەنجام بدەن و ھیچ ھێز و لایەنێكیش ناتوانێت رێگری لە جووڵەی ھێزی پێشمەرگە بكات، لە ھەمو وڵاتانی جیھانیش سوپا و ھێزە ئەمنییەكان دەتوانن لە …

زیاتر بخوێنەوە

په‌كه‌كه‌ كفری سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ پێڕه‌و ده‌كات

له‌ پێنجی ئه‌مانگه‌ گروپێكی تیرۆرستی په‌كه‌كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئه‌نجامدا پێنچ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید ده‌بێت و چوار پێشمه‌رگه‌ش بریندار ده‌بن،حزبی سۆسیالیست ده‌ڵێ كرداره‌كانی په‌كه‌كه‌ گوماناوییه‌. ته‌نیا تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ خوێن به‌رهه‌م هاتووه‌ پێویسته‌ هێزه‌ كوردییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی پارچه‌كانی تری …

زیاتر بخوێنەوە

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ كێشه‌ بۆ كوردستان

ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان رای دەگەیەنێت، پەكەكە چەندان ساڵە بووەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان و خەڵكی ناوچە سنوورییەكان، ئیستیغلالی دۆخی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە لەوەی كە ددانی بە خۆیدا ناوە. كەمال زراری ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، راگەیاند، پەكەكە دەمێكە لە ناوچەیەكی بەرفراوانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێ …

زیاتر بخوێنەوە

هێزی پێشمه‌رگه‌ هێرشی ده‌ست پێكرد و دووژمن ڕاده‌كات

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق و فڕۆكە جەنگییەكان، هێرشیان بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كفری دەست پێ‌ كرد. بەپێی زانیارییه‌كان، هێزێكی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكان لە سنووری غەڕە و پەلكانە، مۆڵگەكانی داعشیان بۆردمان كرد. لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو هێرشە هەڵمەتی كێوماڵكردنی تیرۆریستانی …

زیاتر بخوێنەوە

په‌كه‌كه‌ ته‌واوی جوڵه‌كانی بووه‌ته‌ خزمه‌تی داگیركه‌ران

چاودێرێکی سیاسی و ئه‌ندامێكى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هەموو کردەوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) لە خزمەتی داگیرکەرانی کوردستان بووە.نه‌دا مێرگه‌سۆرى، چاودێرى سیاسى و ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، راگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ دوژمنكارییانه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ لە دژی پێشمه‌رگه‌، ”كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه‌ و شه‌ڕ فرۆشتنە به‌ هەرێمی كوردستان“.نەدا مێرگەسۆری هەروەها رایگەیاند: په‌كه‌كه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

ئه‌و ستراتیژییه‌ی په‌كه‌كه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كات، سوودی بۆ خه‌ڵكی كوردستانییه‌

مسته‌فا شه‌فیق، چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێبه‌هانه‌یه‌، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌كانی توركیا شوێنه‌كانی خۆیان ده‌گۆڕن، ئاماژی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ستراتیژییه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كات، نه‌ سوودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه‌‌، نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه. مسته‌فا شه‌فیق گوتی: “زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشی سه‌ر …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌ركرده‌یه‌كی ڕۆژئاوای كوردستان په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ به‌ڵا بۆ هه‌مووان

پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان بووەتە كێشەی گەورە و سەرەكی، هەر لەبەرئەوەشە تا ئێستە لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوا بەتایبەت ئەنەكەسە و پەیەنەكە، نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لە بارەی رۆژئاوا، لە هەرێمی كوردستانیش كارەكانی بەتەواوی خزمەت بە داگیركەران دەكات، لە رۆژهەڵاتیش لە خزمەت ئێراندا كار دەكات. كاوە عەزیزی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا، راگەیاند، …

زیاتر بخوێنەوە

ده‌بێت په‌كه‌كه‌ له‌ كوردستان بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌

سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێ، پەکەکە تەنھا ھەڕەشە نییە بۆ سەر لایەنێک، بەڵکو بۆ سەر تەواوی لایەنەکان و ئەزموونی ھەرێمی کوردستانیش ھەڕەشەیە، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان لە بەرامبەر پەکەکە یەکھەڵوێست بن و چیتر رێگە نەدەن پەکەکە بەردەوام بێت لەو کارە خراپانەی دژی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن.سیاسەتمەداری کورد، دیندار دۆسکی، ڕایگه‌یاندووه‌، بوونی پەکەکە …

زیاتر بخوێنەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی : په‌كه‌كه‌ هیچ كاتێك ڕێزی لە سەروەریی هەرێمی کوردستان نەگرتووە

ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جەماوەری خۆشەویستی کوردستانحزب و لایەنە سیاسیەکانوا جارێکی دیکە و لە درێژەی سیاسەتە شەڕنگێزەکانی سێ دەیەی ڕابردوویاندا، دیسان چەکدارانی پەکەکە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرانی گومانباری قەندیل، دەستیان چووە خوێنی پێشمەرگەی کوردستان و لەهێرشێکی لەناکاودا لە چیای مەتینی ناو خاکی ھەرێمی کوردستان پەلاماری هێزێکی پێشمەرگەیان …

زیاتر بخوێنەوە

په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری نائارامی داگیركاری له‌ باشووری كوردستان

سیاسەتوانێکی کورد رایدەگەیەنێت کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووەتە هۆی نائارمییەکی زۆر لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، دەشڵێ پەكەكە سیاسەتێكی دوژمنكارانە لە دژی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكات. د. بوخاری عەبدوڵڵا، سیاسەتوان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “تا بارودۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا بێت خەڵكی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی …

زیاتر بخوێنەوە