نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری نائارامی داگیركاری له‌ باشووری كوردستان

په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری نائارامی داگیركاری له‌ باشووری كوردستان

سیاسەتوانێکی کورد رایدەگەیەنێت کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووەتە هۆی نائارمییەکی زۆر لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، دەشڵێ پەكەكە سیاسەتێكی دوژمنكارانە لە دژی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكات.

د. بوخاری عەبدوڵڵا، سیاسەتوان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “تا بارودۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا بێت خەڵكی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ناحەسێنەوە لە ئەنجامی شەڕ و گرژییەکانی پەكەكە و سوپای توركیا، ئامانجیان خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستانە، دیارە كە پەكەكە هۆكاری ئەو دۆخە نەخوازراوەی ئێستای ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانە و پەكەكە سیاسەتێكی هەڵە و دوژمنكارانە بەرامبەر خەڵك و هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنێت”.

گوتیشی: “دەسەڵاتدارانی توركیا بەو جموجۆڵانەی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەکان دڵخۆشن و لە ڕێگای ئەوانەوە گوشار دەکەنە سەر هەرێمی كوردستان، بە چەندین شێوە وەک داگیركردن و سووتاندن و بۆردومان و تێكدانی ژینگە و چۆڵكردنی گوندەكان ، ئەوەی ڕووش دەدات لەبەرژەوەندیی پەكەكە و توركیایە”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *