نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەرلەمانی كوردستان: پەكەكە دەیەوێت ھەرێمی كوردستان تووشی شەڕێكی نەگریس بكات

پەرلەمانی كوردستان: پەكەكە دەیەوێت ھەرێمی كوردستان تووشی شەڕێكی نەگریس بكات

حیكمەت محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند: لە رووی یاساییەوە ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان دەتوانن لە چوارچێوەی سنووری ھەرێمی كوردستان چالاكی ئەنجام بدەن و ھیچ ھێز و لایەنێكیش ناتوانێت رێگری لە جووڵەی ھێزی پێشمەرگە بكات، لە ھەمو وڵاتانی جیھانیش سوپا و ھێزە ئەمنییەكان دەتوانن لە ھەر شوێنێك بیانەوێ، چالاكی ئەنجام بدەن.
بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ دەشڵێت: پەكەكە ماوەیەكە دەیەوێ ھەرێمی كوردستان تووشی شەڕێكی نەگریس بكات، ئەگەر ساڵانی رابردووش ھێزی پێشمەرگە لە ھەندێ ناوچەی ھەرێمی كوردستان ئامادەیی نەبووبێت، بۆ ئەوە بووە نەچێتە شەڕێكەوە، كە سەرانی پەكەكە دەیانەوێ ئەو شەڕە روو بدات.
محەمەد ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌مڕۆ دووشەممە لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان و عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی ئەو سنوورە سەردانی ناوچەكە دەكات، لیژنەكەی ھەردوو پەرلەمانیش بەدواداچوون بۆ لەشكركێشیی توركیا و پرسی داربڕین و شەھیدكردنی پێشمەرگە دەكات و دواتر راپۆرتێك ئاراستەی ھەردوو پەرلەمانی كوردستان و عێراق دەكات.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *