نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 40)

کوردستان

راگەیەنراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا

ئەمڕۆ شەممە 1/11 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی خۆی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بەغدا، بە بەشداری نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، …

زیاتر بخوێنەوە

گوتەبێژی حکوومەت: ئەوەی لە 2024 بەرانبەر مووچەخۆران ڕووی دا، ئیتر له‌ 2025 قبووڵکراو نییە

پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، قبووڵی ناکەن ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕووی دا، له‌ 2025 دووبارە ببێتەوە.  پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی رایگه‌یاند، ئه‌ممه‌ دەستپێکە بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بگەیەنین، ئەوەی لە 2024 …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: رەفتاری بەغدا بەرانبەر هەرێمی كوردستان قبووڵكراو نییە

كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت لەبارەی مووچە و ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند:  ڕەفتارێكی ستەمكارانە و نادادپه‌روه‌رانه‌ لە بەغداوە دژی  هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت،  ئه‌مه‌ش قبوڵكراو نییه، دەبێ خەڵكی كوردستان لەم دۆخە ناخۆشە دەروونییە ڕزگار بكرێت. سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتیشی، دەبێ …

زیاتر بخوێنەوە

ئەمەریکا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا، هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە کە نوێنەرانی ئەمەریکا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا هۆشدارییان داوە بە ئیدارەی نوێی سوریا کە دانانی چەکدارانی بیانی بۆ پۆستە سەربازییە باڵاکان جێی نیگه‌رانیی ئه‌وانه‌و و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی سوریا له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی ده‌بێت. کاربەدەستێکی ئەمەریکی دەڵێت ئەم هۆشدارییەی ئەمەریکا لە چوارچێوەی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماریی هەڵبژێردراوی لوبنان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماریی هەڵبژێردراوی لوبنان دەکات. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامەکەی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت:”پیرۆزبایی لەسەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی لوبنان، جۆزێف عۆن دەکەم”. هەروا نووسیویەتی:”هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم لوبنان بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن بەرێت”.

زیاتر بخوێنەوە

لە هەولێر باندێكی پێنج كەسی دەستگیركران كە ماتۆڕسكیلیان دەدزی و بەپارەكەی ماددەی هۆشبەر و كاری خراپیان ئەنجام دەدا

لە هەولێر باندێكی پێنج كەسی دەستگیركران كە ماتۆڕسكیلیان دەدزی و بەپارەكەی ماددەی هۆشبەر و كاری خراپیان ئەنجام دەدا. بەگوێرەی راگەیەنراوی پۆلیسی هەولێر، باندە پێنج كەسییەكە پێكهاتوون لە (ا. ح. ص) و (ا. ح. م) و (ا. م. ر) و (د. م. ح) و (ش. ع. خ). تۆمەتبارەكان کە چواریان پیاو …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە جێبەجێ کردووە

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بە سەردانی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و دیدار و کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە.. ناوەڕۆکی بڕگەکانی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو کرایەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە و چەند بڕگەیەك تاوتوێ دەكەن. لە بڕگەی یەكەمدا ڕاپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی دارایی ساڵی 2024 لەبەر ڕۆشناییی دواڕوونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی مەسروور بارزانی لەبارەی دیدارەكانی لە توركیا

مەسرورو بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەبارەی دیداری لەگەڵ هەریەكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیامی بڵاو كردەوە.  مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە X رای گەیاند، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە ئەنكەرە، بەهێزكردنی پێوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەكانی عێراق …

زیاتر بخوێنەوە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكرا كرا

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆ بووەوە، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە گۆڕانکارییەکان باس كران و  جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ كرایەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 7/1/2025، مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان …

زیاتر بخوێنەوە