نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 342)

کوردستان

قەرزەکانی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانى کراو وگیراوی سیاسی خەرج دەکرێت.

لە چوارچێوەی ئەوخزمەتگوزارییانەى کەپێشکەش دەکرێن بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کوردستانی، وەزارەتی کارو باری شەهیدان وئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو وگیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکان)ی خەرج دەکات. لەو بارەیەوە عبداللە حاجی محمود …

زیاتر بخوێنەوە

خوێنەری ئەو بابەتانەبن سەرۆک بارزانی و بەرهەم ساڵح گفتوگۆیان لەسەر کردووە

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، پێشوازیی له‌ سەرۆك كۆماری عێراق كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ كرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/11/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی …

زیاتر بخوێنەوە

لاوێكی كوردی كوردستانی سووریا له‌ ڕووباری زرارا خنكا

  به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند: لاوێكی كوردی كوردستانی سووریا له‌ رووباری زرارا خنكا.له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆراندا هاتووه‌:  دره‌نگانی شەوى رابردوو رێکەوتى 16 ى 11 ى 2021  ،  ئاگادارى ژوورى بزوێنى بەرێوەبەرایەتیمان کرایەوە بە بوونى ڕووداوێکى خنکان لە رووبارى زرارا لە سنوورى قەزاى مێرگە سۆر، کەوا هاوولاتیەک بەناوى ( …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكی تەیاری حیكمە داوا له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات ڕۆڵی میحوەری خۆی لە نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە عێراقییەكان بگێڕێت

ڕۆژی چوارشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی تەیاری حیكمەی نیشتیمانی عێراق كرد.لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و، هەروەها دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و چەند پێشنیارێك بۆ پڕۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق …

زیاتر بخوێنەوە

لە هەولێر ئەو کافتریایە داخرا کە سرودى بەعسى لێدابوو

لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەى پارێزگارى هەولێر بڵاویکردەوە، دواى بڵاوبونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى رژێمى بەعس بەخش دەکرا، پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافترایاکەش دابخرێت. دەشڵێت: هاوڵاتییان و هاوشاریانى سنورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دور لە هەموو …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) دەکات

  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) کرد بۆ  کۆچی دوایی (منذر الحلبوسي) مامی. سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی (تقدم) و بنەماڵەکەيان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشت …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە: تەقینەوەیەكی بەهێز لە هەڵەبجە ڕویدا

لە پارێزگای هەڵەبجە دەنگێكی گەورەی بەهێز بیستراوە گومان دەكرێت تەقینەوە ڕویدابێت، بەڵام پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان لەو بارەوە هیچ بۆ میدیاكان ناڵێن. بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، تەنها ئەوەی وتووە: دەنگێكی بەهێز بیستراوە بەڵام هێزەكانی ئەمنی لە پۆلیس و ئاسایش هیچ زانیارییەكیان بەدەست نەهێناوە ناش زانین شوێنی دەنگەكە لە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکى حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزراى لە هەولێر نیشان دا

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ڕایگه‌یاند، بەبڕیارى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنى بڕى (1,517,424,380) یەک ملیار و پێنج سەد و حەڤدە ملیۆن و چوارسەد و بیست و چوار هەزار و سێ سەد و هەشتا دینار، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە:دوواین زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی محەمەد حاجی مەحمود

“محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی بووه‌ و كۆبوونه‌وه‌شی هه‌بووه‌ و ته‌ندروستییەکەیشی زۆر باشه، سەبارەت بە هێشتنه‌وه‌ی ریشیشەوە، زۆرجاری دیکەیش ریشی هێشتووەتەوە و لای نەبردووە و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رکەوتووە، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ حه‌ز و ویستی خۆی بێت، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا په‌تای هەڵامه‌تی گرت، به‌ڵام ته‌ندروستی زۆر باشه‌”. تەنیا دوێنێ بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: عێراق به‌بێ ڕه‌چاوكردنی خواستی پێكهاته‌كانی دروست كراوه‌

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  لەکاتی بەشداری لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست لە دهۆک له‌ باره‌ی ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كۆچبه‌ران و  شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی عێراق و سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه‌ قسه‌ی كرد. مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند:  به‌غدا  بوودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد و …

زیاتر بخوێنەوە