نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەر مامۆستایەک ڤاکسین وەرنەگرێت سزای توند دەدرێت

هەر مامۆستایەک ڤاکسین وەرنەگرێت سزای توند دەدرێت

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری دەداتە مامۆستایان و رایدەگەیەنێت “ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە ڤاکسینى کۆرۆنا وەرنەگرن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتی یاسایی خۆیان بەرامبەریان بەکاربهێنن”.

ئالان حەمەسەعید،لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، رایگەیاند “ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابینکراوە، لەدواى یەکی کانوونی یەکەمی 2021ەوە بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتى یاسایی خۆیان بەرانبەر ئەو مامۆستایانە بەکاربهێنن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە”.

وەزیری پەروەردە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئالان حەمەسەعید لەبارەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەم بابەتە قسەیان کردووە و ئاشکرای کرد لە چوارچێوەی مافی دارایی و مەعنەوی توانیویانە کۆمەڵێک پێوەری نوێ دابنێین بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *