ئێوارەی ئەمڕۆ 431 كۆچبەری كورد لە بیلا ڕوسیاوە گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان كە كوردستانە، كۆچبەرێك دەڵێ ئەوەی خەراپبێت پۆلیسی بیلاڕووسیا بە كۆچبەرانی دەكرد.
كۆچبەرێمی هاتووە لە جەنگەڵەكانی بیلاڕووسیاوە نایی دەویست ڕوخساری دیاربێت و ناوی ئاشكرابكرێت، ڕای گەیاند پۆلیسی بیلا ڕووسیا ئەوەی خەراپ بوو بە كۆچبەرانی دەكرد.
هەروەها ئاماژەی بەوەكرد، حكوومەتی بیلا ڕووسیا شەڕی پۆڵندای بە كۆچبەران دەكرد،داوای چەكت بكردایە بۆ دژی پۆڵندا حكوومەتی بیلا ڕووسیا پێ دەدایت،مەقەستیان پێدەداین دەیان وت بڕۆن سیمەكان ببڕن ئەگەرنا لێیان دەداین،بە ناچاری دەمان وت بەسەر چاو.
زیاتر دەڵێ، هیچ ڕێكخراوێكی ئەوروپایی ڕۆژنامەنووس نەی دەتوانی بگاتە لامان چونكە حكوومەتی پۆڵندا ڕێگەی پێنە دەدان،زۆر توشی دەردەسەری و قوربەسەری بوین.