لەو پەیوەندییەدا بیروڕا لەبارەی پەلاماری مووشەكیی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر ئاڵوگۆڕ كرا و، هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە لیژنەیەكی لێكۆلینەوە بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان پێكبهێندرێت لەسەر ئەو ئیدعایەی كە گوایە بارەگای ئیسرائیلی لە هەولێر هەن و كراوەتە بیانوو بۆ پەلاماردانی هەولێر.
زیاتر بخوێنەوەپەیامێكی بەپەلە لە سەرۆك بارزانییەوە:
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت. جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت …
زیاتر بخوێنەوەنەتەوە یەكگرتووەكان: به تووندى سەرکۆنەی هێرشه مووشه‌كييه قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كەین
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یۆنامی)، هێرشە مووشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەی سەر هەولێر بە “قێزەون” ناودەبات و داوا لە عێراقییەکان دەکات یەک هەڵوێست بن. لە راگەیێنراوەکەیدا یونامی دەڵێت: “به تووندى سەرکۆنەی هێرشه مووشه‌كييه قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كەین، عێراقييه‌كان داوايان لێكراوه كه به يه‌ك هه‌ڵوێست رووبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه، كه ببێته …
زیاتر بخوێنەوەنێچیرڤان بارزانی: داوا له حكوومه‌تى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت “زۆر به تووندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سهقامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت.” دەقی پەیامەکەی …
زیاتر بخوێنەوەوهزارهتى ناوخۆ ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه:شەوی ١٣/١٢-٣-٢٠٢٢. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى ،١٢ مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق, لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران وناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان ٢٤ و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر وزیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە وخۆشبەختانە هیچ …
زیاتر بخوێنەوەبافڵ تاڵه‌بانی: پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: بەداخەوە جارێکی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و شاری هەولێری خۆشەویست رووبەڕووری هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە. بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم. دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی روونە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان. ئەرکی …
زیاتر بخوێنەوەدژە تیرۆری کوردستان: مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاراستە کراون
دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر راگەیێندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بەگوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون”. لە پەیامەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە، لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش کرایە …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت دامودەزگاکانی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پاڕیزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە زیانەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی هەولێری پرسی و دامودەزگاکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن و چی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.سەرۆکی حکوومەت هەروەها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد حاجی کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی …
زیاتر بخوێنەوەمهسرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مسته‌فا كازمییه‌وه پێگه‌یشت
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمییه‌وه پێگه‌یشت. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، مسته‌فا كازمی وێڕای ئیدانكردنی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت، پشتیوانی خۆی بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه. ئه‌مشه‌و په‌لامارێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و شاری هه‌ولێر و خۆشبه‌ختانه په‌لاماره‌كه …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت”. لە پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت. ئەو هێرشە تیروریستیەی کرایە سەر چەند شوێنەکی هەولێر بە توندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە