وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرامه‌كان راسپێردرا بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 پێداچونه‌وه به به‌شه‌وانه‌ی زمانی كوردی له قوتابخانه ناحكومیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكرێت به‌جۆرێك زیاتر بێت له‌ژماره‌ی ئه‌و به‌شه وانانه‌ی كه له‌ئێستادا هه‌ن بۆ خوێندنی كوردی.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك بڕیار له‌باره‌ی گرنگیدان به زمانی كوردی له قوتابخانه حكومی و ناحكومیه‌كان و بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كارامه‌ییه‌كان ده‌رچوه و بڕیاردراوه بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 بۆ پۆلی 1-3ی بنه‌ڕه‌تی راهێنانی به‌رده‌وام بۆ مامۆستایانی زمانی كوردی ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، ره‌شنوسی ستراتیژی په‌ره‌پێدان و راهێنانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده په‌سه‌ندكرا و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی.