به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رۆژی پێنجشه‌ممه 18-3-2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به قه‌زابوونی شارەدێی حاجیاوا داوه.
مەسرور بارزانی هەروەها نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووە بۆ پەسەندکردنی بڕیارەکە.
شارەدێی حاجیاوا له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین، هه‌موو پێداویستییه‌كانی بوون به قه‌زای هه‌یه، پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆ داواكه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.