نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی كشتوكاڵ.. لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی چوار بەنداو بنیات دەندرێت

وەزارەتی كشتوكاڵ.. لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی چوار بەنداو بنیات دەندرێت

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد کە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چوار بەنداوی ستراتیژی دروست دەکرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە چوار بەنداوە گرنگ و ستراتیژیەکە بریتین لە:- (دەڵگە ، مەنداوە ، باکرمان ،خێوەتە).

ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لێکتێگەیشتننامەی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژوو کرد ،بە هەماهەنگی گروپی نێودەولەتی کۆمپانیاکانی POWERCHINA .بەنداوەکانیش بریتین لە بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداو خێوەتە لەسلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر، بەنداوی باکرمان لە دهۆک.

وەزارەتی کشتوکاڵ روونیشی کردووەتەوە کە ئەنجامدانی ئەم لێکتێگەیشتننامەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گڵدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی ووشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *