ئه‌نتۆنی بلێنكن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، سزا ئابوریه‌كانی روسیا هه‌میشه‌یی نین و ته‌نها كارتێكی فشارن كه دژ به‌و وڵاته به‌كارده‌هێنرێن و گێرانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری ئۆكرانیا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی مۆسكۆ له‌و وڵاته مه‌رجی كۆتایی پێهێنانی سزا ئابورییه‌كانه.،
ئه‌نتۆنی بلێنكن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له رۆژنامه‌وانه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان رایگه‌یاند، سزا ئابورییه‌كانی روسیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌میشه‌یی نین و له‌گه‌ڵ پێكانی ئامانجه‌كان كۆتاییان پێدێت.
وتیشی، “هیوادارین بارودۆخه‌كه له ئۆكرانیا به‌ره‌و ئارامبونه‌وه و سه‌قامگیر بچێت و ئه‌گه‌ر روسیا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه و كۆتایی به كوشتن و بۆردومانكردن بهێنێت، ئه‌وا ئه‌و هه‌نگاوه‌ش خاڵی كۆتایپێهێنانی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر روسیایه دیاریده‌كات”.