ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئەیلوول، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی سەربازی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسن راوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرا. لە …
زیاتر بخوێنەوەجوتیار عادل: سه‌ره‌ڕای گەمارۆ ئابوورییەکان حکومەت لە دابه‌شكردنی مووچه بەردەوامە
وتيار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه له خزمه‌تكردنی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌ركی پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه و سه‌ره‌ڕای لێكه‌وته‌كانی گه‌مارۆی ئابووری، له دابه‌شكردنی مووچه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌ر له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌دا جوتیار عادل گوتی: حكومه‌تی هه‌رێم پێشتریش هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی …
زیاتر بخوێنەوەشێخ نەهرۆ:تۆقەم لەگەڵبکە و بڕۆ بەهەشت
وردەکاری لە کۆمێنتە ئێمە ئەو پەیڕەوەمان لە پێغەمبەرەوە وەرگرتووە و دەفەرموێت، هەرکەس تەوقەى لەگەڵ کردم یان تەوقەى لەگەڵ ئەو کەسەدا کرد کە تەوقەى لەگەڵ من کردووە تا ڕۆژى قیامەت، بەبێ پێشەکى سزا دەچێتە بەهەشتەوە”. پێویستە مورید ئەوە بە باشى بزانێت یەکێک لە گرنگترین مەرجەکانى سلوکى سۆفى بریتیە لە شوێنکەوتنى شێخى …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی بۆ شاندی ئەمەریکا: لاریمان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە سەرۆک بارزانی کرد، هەوڵ بۆ چارەکردنی کێشە و قەیرانی سیاسیی عێراق بدات. هاوکات سەرۆک بارزانیش بە خستنەڕووی چەند مەرجێک، دووپاتیکردەوە “لاریمان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە”. ڕۆژی چوارشەممە 7ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ …
زیاتر بخوێنەوەئەمریکا بۆ ماددەی هۆشبەر دەهێنێتە کوردستان
لە کۆمێنت زانیاری وەربگرە سوپای ئەمریکا دەیان هەزار تەن مادەی بێهۆشکار دەگەیەنێتە سەربازەکانی لە جیهان و لەناویشیاندا لە کوردستان. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پەنتاگۆن. بڕی ١٢٧١ کیلۆمادەی بێهۆشکار گەیەنراوەتە سەربازەکانی ئەمریکا لە کوردستان.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی پەنتاگۆن؛ سوپای ئەمریکا بۆندێکی واژۆکردووە بۆ دابینکردنی مادەی ئەمفیتامین و گوژمەی بۆندەکە ٢٣ ملیۆن دۆلارە لە ٢٠٢٠ ەوە …
زیاتر بخوێنەوەهەوڵێکی نوێ خۆش بۆ هەولێر
وەرەکۆمێنت لەگەڵمان نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: “بۆ زیاتر ڕێکخستنی دابەش کردنی غازی ماڵان لەشاری هەولێر ، بڕیار درا کە لە ڕێگەی پسوولەی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت و هەر هاووڵاتییەك کەداوای غاز دەکات لەبریکارەکە دەبی پسوولەی خۆراکی ئامادە بێ و لەلایەن بریکارەکە پسوولەکە مۆر دەکرێ”. ئاماژەی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: مووژدەیەکی ڕاگەیاند
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكومه‌ت له ئه‌مڕۆوه ده‌ستی به چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی كردووه بۆ دابینكردنی ده‌رمانی باشتر بۆ هاووڵاتیان. مه‌سرور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئەمرۆ حکومەت چاکسازییەکی گرنگی لەبواری تەندرینگی دەرمان لە کوردستان دەستپێکرد. روونیشیكردووه‌ته‌وه، لەرێگەی گرێبەستە شەفافەکانەوە، دەرمان بە کواڵێتی باشتر …
زیاتر بخوێنەوەسهرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له تویتێكدا له‌باره‌ى ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا، پیرۆزبایی لێى كرد. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/9/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، تویتێكى له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ده‌ڵێت: “لیز تێراس، دەستنیشانکردنت وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پیرۆز بێت”. مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش …
زیاتر بخوێنەوەئەمڕۆ سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری( DIT )ی حکومەتمان کرد و لەلایەن سەرۆکی فەرمانگە بەڕێز هیوا ئەفەندی پێشوازیمان لێ‌کرا.
دوای ئەوەی بەشەکانی فەرمانگەکەمان بەسەرکردەوە و داتا سەنتەری ناوەندیی حکومەتمان بە فەرمی کردەوە، کە ناوەندێکی گرنگیی زانیارییەکانی فەرمانبەرانی حکومەت و هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان و سیستەمێکی زانیارییە، بە شێوەیەکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و پارێزراو کار دەکات و یارمەتییەکی زۆری دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات، تا بە شێوەیەکی سەردەمیانە و …
زیاتر بخوێنەوەپرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی-م بیست،.پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە