نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەمڕۆ سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری( DIT )ی حکومەتمان کرد و لەلایەن سەرۆکی فەرمانگە بەڕێز هیوا ئەفەندی پێشوازیمان لێکرا.

ئەمڕۆ سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری( DIT )ی حکومەتمان کرد و لەلایەن سەرۆکی فەرمانگە بەڕێز هیوا ئەفەندی پێشوازیمان لێکرا.


دوای ئەوەی بەشەکانی فەرمانگەکەمان بەسەرکردەوە و داتا سەنتەری ناوەندیی حکومەتمان بە فەرمی کردەوە، کە ناوەندێکی گرنگیی زانیارییەکانی فەرمانبەرانی حکومەت و هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان و سیستەمێکی زانیارییە، بە شێوەیەکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و پارێزراو کار دەکات و یارمەتییەکی زۆری دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات، تا بە شێوەیەکی سەردەمیانە و پێشکەوتوو، خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەشی هاووڵاتییان بکەن.
وێڕای دەستخۆشیکردنمان لە کارمەندانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، بۆ کارامەیی و ئاستی بەرزی پێشکەوتووی فەرمانگەکەیان، دووپاتمان کردەوە ، کە بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی چاکسازی کابینەی نۆیەم، کە دەبێتە هۆی برەودان بە ڕوونی و شەفافیەت و نەهێشتنی ڕووتین و بیرۆکراسی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی خێراتر و باشتر.
شانازی بەوە دەکەین کە خاوەنی سەنتەرێکی زانیاری پێشکەوتووی لەوجۆرەین و جێی خۆشحاڵییە، کە کارمەندان و ئەندازایاران و شارەزیانی بواری ئایتی ئەم فەرمانگەیە، دەرچووی زانکۆکانی کوردستانن و توانیویانە ئەم سەنتەرە پێشکەوتووە، دابمەزرێنن و بەڕێوەی ببەن.
ئەم سەنتەرە، یەکێکە لە بەرهەمەکانی پرۆسەی چاکسازی و هاوکارییەکی زۆری دامەزراوەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت و هاوولاتییان بە گشتی دەکات و لە داهاتوودا، بەرهەمەکەی دەبینين .

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *