مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 05ـی 11ـی 2022 لەلایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەیاد عەللاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدراڵی پیرۆزباییان پێگەیشت. محەمەد حەلبووسی پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانییەوە کرد، هەروەها قاسم ئەعرەجی و ئەیاد عەللاوی دوو پەیامی جیای …
زیاتر بخوێنەوەکچی سەرۆککۆماری عێراق پارتی بوونی خۆی ڕاگەیاند.
شیرین فواد مەعسووم کچی گەورەی فواد مەعسووم دامەزرێنەری یەکێتیی و سەرۆککۆماری پێشوی عێراق پارتی بوونی خۆی ڕاگەیاند. شیرین فواد مەعسووم لە فەیسبووکی خۆی دەڵێ:”بوون بە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر لە پلە و پایەی تری ناو کوردستان و عێراق گەورەترە، بۆیە دڵتان گەورەبێت ئەو شەڕەفە بە هەموو کەس نادرێت.
زیاتر بخوێنەوەمەكتەبی سیاسی پارتی وەڵامی شێخ جەعفەر دەداتەوە
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی لێدوانەکانی ئەمدواییەی شێخ جەعفەر شێخ مەستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دایەوە و لێی دەپرسێ، “ئایا خەڵكی كوردستان ئەمە قبووڵ دەكەن، بە رۆژی رووناك و لەبەرچاوی هەمووان هاووڵاتیی ئەم هەرێمە تیرۆر بكرێ و حكوومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان و دادگا چاوپۆشی بكەن؟” ئەمڕۆ (چوارشەممە …
زیاتر بخوێنەوەدەقی گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێریدا
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له دیداری مێری بهشداری كرد و له پانێلێكی تایبهتدا گفتوگۆی له بارهی چهند پرسێكی ههنووكهیی كرد. پهیام بۆ سوودانی له بارهی پهیامی بۆ سهرۆكی حكومهتی عێراق، محهممهد شیاع سوودانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان گوتی: ئهركێكی قورسی لهسهر شانه و هیوای سهركهوتنی بۆ دهخوازم. گوتیشی: …
زیاتر بخوێنەوەعەلی عەونی:بە ئاسۆ ئەڵمانی دەڵێ: قسوریتان نەکردووە لە خیانەت و خاک فرۆشی
عەلی عەونی، بۆ ئاسۆ ئەڵمانی،پێی دهڵێت: ”هیچ قسووریتان له خیانهت و فرۆشتنی كوردستان نهكردووه، خۆشتان شهریكی حكوومهتن و بودجهی سلێمانییش و هەموو بارودۆخە خراپەكە دەڤەرەكە ئێوه لێی بهرپرسیارن.“ ئاسۆ ئەڵمانی، سەركردەی یەكێتی، لە ڕێگەی میدیاكانی حزبەكەیەوە هەڕەشەی ئەوەی كردووە كە ئەوان ئەم دۆخە قبووڵ ناكەن و بۆ هەموو ئەگەرێكیش ئامادەن …
زیاتر بخوێنەوەپشتیوان سادق: لەگەڵ لایەنەکان باسمان لە کردەی تیرۆرستی هەولێر کردووە
سەرۆکی شاندی پارتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان گوتی، لەگەڵ لایەنەکان باسیان لە كردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر کردووە، بەڵام هیچ حیزب و لایەنێکمان تۆمەتبار نەکردووە بە ئەنجامدانی. شاندی پارتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد. دوای کۆبوونەوەیان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پشتیوان سادق ئاماژەی …
زیاتر بخوێنەوەهۆکاری دابەشنەکردنی نەوت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاشکرا بوو
لە کۆمێنت زانیاری زیاتر بخوێنەرەوە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان و دەشتاییەكان جیاوازە، رۆژانە بەپێی سیستمێكی تایبەت لە ڕێی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و گاز لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆییەكان دابەش دەكرێت. فەلاح مەولوود بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان و كانزاكان رای گەیاند، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی كراوە و تا …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی کەنەدا لە عێراق دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی کەنەدا لە عێراق كرد و چهند بابهتێكیان تاوتوێ كرد. ئهمڕۆ یهكشهممه 30/10/2022، مهسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گریگۆری گالیگان، باڵوێزی کەنەدا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان …
زیاتر بخوێنەوەهێزێکی کۆماندۆ و ئاسایش لە سلێمانی بڵاوەیان پێکرا
لەکاتژمێر 8:45 خولەکی ئەمشەو ھێزێکی کۆماندۆی یەکێتی بەچەکی قورسەوە لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحوود تاوەکو فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی، جێگیرکراون. هەر بەپێی زانیارییەکان ھۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزەی کۆماندۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بڕیارە کەمێکی دیکە ئاکام عومەر، فەرماندەی ھێزی کۆماندۆی یەکێتی بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی لەنەخۆشخانەی فارۆقەوە بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ بکرێت.
زیاتر بخوێنەوە