ئەمڕۆ دووشەممە 16/1/2023، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە میدیاكانی ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه و سه‌ردانه‌كه‌ی ڕابردوویان بۆ به‌غدا ئه‌نجامی باشی هه‌بووه.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ناوخۆی كوردستانەوە گوتی: ”هیچ جیاوازییەک لە نێوان شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا نەبووە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەموو داتاکانی ڕاگەیاندووە و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خەڵكی هەرێمی کوردستان.”
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كاریگه‌ریی كێشه‌كان له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، جەختی کردەوە کە ”كێشه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت.”
ئاماژەی بەوەش دا: ”سەردانەکەمان بۆ بەغدا دەستکەوتی زۆر باشی لێ کەوتەوە، قسەمان لەسەر سێ-چوار تەوەرە کردووە، تەوەرەی یەکەم یاسای بودجە بووە، لەسەر هێڵە گشتییەکانی یاسای بودجە ڕێک کەوتووین، لەسەر یاسای نەوت و غاز قسەمان کردووە، میکانیزمێکمان داناوە بۆ ئەوەی یاسای نەوت و غاز چۆن پەسند بکرێت. هەروەها قسە لەسەر ئەوەش کراوە کە تا دەرچوونی ئەو دوو یاسایە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بە چ میکانیزمێک ڕێک بخرێت.”
گوتیشی: ”لەوانەیە هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەینەوە.”
بەپەلە
ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت
لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى …