نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 184)

کوردستان

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی زانکۆیەکی نێودەوڵەتی لە هەولێر دادەنرێت

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دادەنرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانوونی یەکەم/ دیسەمبەری 2022، کاتژمێر 11:30ـی پێش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دادەنرێت.

زیاتر بخوێنەوە

یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێک لە زانکۆکان دروست دەکرێت

د. کامەران یوونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند: یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی، زانکۆکانی پزیشکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی هەولێر و سەڵاحەدین دروست دەکرێت. ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێمان لەگەڵ د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان تاوتوێ کرا و ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی پڕۆژەکە نیشان دا. د. کامەران باسی لەوەش کرد کە …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدرال دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسەمبەری 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی و شاندێکی ئەڵمانیا جه‌خت له‌ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال ده‌كه‌نه‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد، کە لە تۆبياس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبوو. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەری 2022، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا وکۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ شاندی حکومەتی فیداڵی سەبارەت بە دۆسییەکانی ( بەشە بودجەی هەرێم، نەوت و گاز ، گومرگ ودەروازە سنوورییەکان …

زیاتر بخوێنەوە

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێك ده‌داته‌وه

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت:  وەڵامێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ پەرلەمانتار (کاروان گەزنەیی )   لامان باشبوو بەرێز کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری کوردستان بە زانیاری ووردەوە لەسەر داهاتی فرۆشگەی ( حانوت ) قوتابخانە و خوێندنگەکان لێدوان بدات ، بەڵام بەداخەوە بێ هەبوونی زانیاری بەڕێز کاروان گەزنەیی  لە لێدوانێکدا دەڵێت (( تەنانەت داهاتی حانوتی خوێندنگەکانیش …

زیاتر بخوێنەوە

فەرەیدون نامدار:
“مەسرور بارزانى هاوکارى دارایی و مەعنەویمان دەکات”

فەرەیدۆن نامدار هەناردەکارى هەنار بۆ دەرەوەى وڵات, ڕاگەیاند:حکوومەت و سەرۆک وەزیران زۆر پشتیوانمانن زۆر سوپاسیان دەکەین, بەدەم داواکارییەکەمانەوە هاتووە و هەماهەنگى لەگەڵ کردووین ,لە ڕوى ماددى و مەعنەوى و ڕێکخستنى بازاڕ و بەبازاڕکردنى بەرهەمەکان هاوکارمانە. فەرەیدوون نامدار وتیشى: هەنارى کوردستانمان کردووە بە براند هەناردەى بازاڕەکانى وڵاتانى لەندەن و ئیماڕات و …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانى: لەگەڵ باڵیۆزى سوید گفتوگۆیان لەسەر بەهێزکردنى پێوەندى کوردستان و سوید کردووە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد و، لە دیدارەکەیاندا باڵیۆزی سوید ستایشی پرۆسەی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستانی کرد. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانوونی یەکەمی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: دەتوانین بابەتی ئاسایشی خۆراک بە تەواوی لە کوردستان دابینبکەین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کشتوکاڵ بنەمای ئابوورییەکی بەهێزە بۆ هەر وڵاتێک، سیاسەتی ئێمە هەمەجۆرکردنی داهاتە، یەکێک لەوانە کشتوکاڵە. لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کشتوکاڵ بە سامانێکی نیشتمانی ناودەبات و رایدەگەیەنێت، بەداخەوە وەکو پێویست سوود لە بابەتی کشتوکاڵ وەرنەگیراوە، بۆیە لە سەرەتاوە جەختم لە وەبەرهێنانی …

زیاتر بخوێنەوە