نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (page 183)

کوردستان

مەسرور بارزانى: داوا لە تیمى یەکێتى دەکەم بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ گوتاره‌كه‌یدا به‌خێرهێنانی‌ میوانانی‌ كرد و كورته‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ مانگی‌ ئادار خسته‌ ڕوو كه‌ بۆنه‌ی‌ خۆش و ناخۆی‌ بۆ كورد تێدایه‌. مه‌سروور بارزانی‌ له‌ وتارێكدا گوتی‌، زۆر خۆشحاڵم كه‌ دوای‌ چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ هه‌ندێك رێككه‌وتنی‌ سه‌ره‌تای‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق پلانمان داناوه‌ كه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی میوانداریی دیپلۆماتكار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

ڕۆژی شەممە 18ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و نیوەڕۆخوانێكی بۆ ساز كردن. لەو میواندارییەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەشی میوانەكان كرد و، لە گوتەكەیدا زۆر بە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی بۆ ئەلمۆنیتەر: کێشەکان بە راکردن لە بەرپرسیاریەتی چارەسەر نابن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکداۆلەگەڵ ماڵپەڕی (ئەلمۆنیتەر) رای گەیاند، پێویستە ناکۆکییە سیاسی و ئابوورییەکان لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا چارەسەر بکرێن، نەک بە بایکۆتکردنی حکوومەت لەلایەن وەزیرانی یەکێتییەوە. ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری ئەلمۆنیتەر، چاوپیکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، کە تێیدا باس لە چەند …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدە ستەملێکراوەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەینەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ئەگەرچی 35 ساڵ بە سەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، بەڵام بەداخەوە، هێشتاش زام و برینی کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی هێرشی کیمیاوی هەڵەبجە ساڕێژ نەبووە. پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە: ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شەهیدە ستەملێکراوەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەینەوە کە لە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: سوودانی ئارەزوویەکی بەهێزی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور هەیە

بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، کە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەی چەندین تەوەر، گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە کرا و گوتیشی “هەستمان بەوە کرد کە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، ویست و ئارەزوویەکی بەهێزی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی:هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێ له‌ خێر و به‌ره‌كه‌تی هه‌ژماری من به‌شدار بێ، تا زووتر ئه‌و كاره‌ بكا

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ، به‌خستنه‌گه‌ڕی سیسته‌می بانكی و هه‌ژماری من، كریدێت كارت كاری پێ ده‌كرێ و هه‌ر مانگێك نه‌توانرێ مووچه‌ بدرێ، پێویست به‌ پاره‌ی كاش ناكا و به‌ كریدێت ده‌توانرێ مووچه‌كه‌ وه‌ربگیرێ. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ گفتوگۆیه‌كدا، له‌باره‌ی سیسته‌می هه‌ژماری من و چه‌ند پرسێكی تایبه‌تی بانكی …

زیاتر بخوێنەوە

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی دارایی هه‌رێم ده‌كرێت

ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی 15ـی ئاداری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی …

زیاتر بخوێنەوە

ئەمڕۆ 120ساڵ بەسەر یادی لەدایك بوونی مستەفا بارزانی تێپەڕدەبێت

لە 14/3/1903 بارزانی نەمر باوكی نەتەوەی كورد و سەركردەی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان هاتە ژیانەوە و زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێكۆشانی بو رزگاری نەتەوەكەی تەرخان كرد. دوای كۆچیشی لەناو گەلەكەی و لە یادەوەری شۆڕشگێران و ئازادیخوازانی جیهاندا بە نەمری مایەوە، رۆژی چواردەی ئادار لە مێژووی كوردستان و جیهاندا بەگشتی …

زیاتر بخوێنەوە

حکوومەتی عێراق ڕەتی کردەوە لە 400ملیار دینارەکە بەجیا پارە بۆ سلێمانی بنێرێ

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەڕێگەی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق، هەوڵدەدات لە 400 ملیار دینارەی بۆ کوردستان ڕەوانەکراوە، 200 ملیار دیناری ڕاستەوخۆ بۆ سلێمانی بنێردرێ بەڵام شکستی هێناوە. سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ چرکە ڕای گەیاند:” بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، لە ڕێگەی خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، هەوڵیانداوە سلێمانی لە کوردستان جیابکەنەوە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 13ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و  کۆسپەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و جێبەجێبوونی بەرنامەی حکوومەتی عێراق تاوتوێ کرا.لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەکانی هزری توندڕۆیی و تاییفەگەری لەسەر …

زیاتر بخوێنەوە