گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنووری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت، لە ئەنجامیشدا هاووڵاتییانمان لەو دەڤەرە باجی هەڵەکانیان بدەن. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر بە پەلاماردانی …
زیاتر بخوێنەوەقوباد تاڵەبانی جێگرێکی بندیوارە و بۆی نییە قسه لەسەر وتەبێژی حکومەت بکات
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە چرکەی وت، قوباد تاڵەبانی جێگرێکی بندیوارە و هیچ دەسەڵاتێکی نییە بڕیار لە سەر وتەبێژی حکومەت بدات ئەو دەسەڵاتەشی نییە. سەرچاوەکە دەڵێ، قوباد تاڵەبانی بۆی نییە قسە بکات لە بری ئەوە با دەسەڵاتی حکومەت بۆ ئەو دەسەڵاتە بەرێتەوە کە لەلایەن حزبێکەوە داگیرکراوە ، پاشاگەردانی دروست …
زیاتر بخوێنەوەبەپەلە.. بافڵ تاڵەبانی هەوڵی تیرۆرکردنی مەزڵوم عەبدی داوە
ئێوارەی ئەمرۆ لەگەڵ گێشتنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی باڵای هێزەکانی هەسەدە بۆ فڕۆکە خانەی سلێمانی، بە درۆن هێرشدەکرێتە سەر سەر فڕۆکەخانەکە. چرکە توانیویەتی زانیاری ئەوەی دەست بکەوێ، بافڵ تاڵەبانی ئاگاداری هاتنی مەزڵوم عەبدی و وەفدی یاوەری بووە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، هەمان کات هێرشی درۆن بۆسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامدراوە، هەوڵی تیرۆر کردنیان …
زیاتر بخوێنەوەیەکێتى سلێمانى و خەڵکەکەى دەکاتە قوربانى بەردەوامە لە قاچاخچیەتى نایاسایی لەگەڵ پەکەکە
سەلاحەدین جەلال چاودێرى سیاسى، ڕاگەیاند: ” یەکێتى یان هەرحزبێکى تربێت کاتێک دەسەڵاتى هەیە باشترین ڕێگا بۆى ئەوەیە لە چوارچێوەى سیاسەتە فەرمییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ئەویاسایانەى لە پەرلەمانى کوردستان دەردەچن، کاربکات بەرژەوەندى ئاسایشى کورد بپارێزێت ، هەرپێوەندییەکى یەکێتى لە دەرەوەى بەرژەوەندییەکانى نەتەوەى و یاساکانبێت زیان بە خودى حزبەکە و خەڵکى …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت
ئەمڕۆ هەینی 4/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی و پشتیوانی ئەمریکای …
زیاتر بخوێنەوەبەرپرسێکى باڵاى گۆڕان.. حەق نییە خەڵکى سلێمانى ئیدى لە بافڵ و قوبادى قبوڵبکەن
پارێزگاى سلێمانى بەهۆى خۆسەپێنى و کارە هەڵە و قاچاخچییەتەکانى قوباد تاڵەبانى و بافڵ تاڵەیانى ، بەردەوام لەژێر هەڕەشە و سزادا بوو لە لایەن دەوڵەتى تورکیاوە ئەوەش واى کردووە سلێمانى خواستى پێوەندى لەگەڵى لە لایەن دەوڵەتانە نەبێت. بافڵ تاڵەبانى فڕۆکە خانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بەکار دەهێنێت بۆ هاتووچۆى بەرپرسانى پەکەکە و سپى …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب بەحرکەیی ئاراستەدەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵلا بەحرکەیی ، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکارەکەی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەربڕی. دەقی پرسەنامەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناوداری …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم دەکات
لە پەیامی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم-م بیست. خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو”. دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: …
زیاتر بخوێنەوەسهرۆك وهزیران مهسرور بارزانی: بڕیاری 688 رێگا خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی بەشێوازی خۆمان حکومڕانی گەلەکەمان بکەین
سهرۆك وهزیران مهسرور بارزانی رایدهگهیهنێت، بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێگەی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکەکەماندا. له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، سهرۆك وهزیران مهسرور بارزانی نووسیوویهتی: بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێگەی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکەکەماندا، کە لە چیاکاندا گیریان خواردبوو. ههروهها سهرۆك وهزیرانی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: هیوادارم رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ بکرێت
بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر ئەنجامی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێککەوتنە، …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە