نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 16)

کوردستان

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەداخێكی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە كەركووك سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان دەكەین و لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوان بە بەهەشتی بەرین شاد …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەى لافاوەکانی سنوورى چەمچەماڵ، پەیامێکی بڵاو کردەوە، ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتی: بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لەدەست داوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکوومەت کەوتووە. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم …

زیاتر بخوێنەوە

لەم مانگەدا رۆژێك كرایە پشوو

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەم مانگەدا رۆژێك پشووی فەرمی دەبێت بۆ فەرمانبەران و تەواوی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم، بەپێی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەم 25ـی كانوونی یەكەم، لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت. پشووەكە بەبۆنەی 25ـی كانوونی یەكەم یادی لەدایكبوونی حەزرەتی …

زیاتر بخوێنەوە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم بینا گەورەیە وەک مۆرێکی فەرمی لێکدەدرێتەوە کە واشنتن بەم هەنگاوە بێمنەتیی خۆی لە بەغدا و بەشەکەی دیکەی عێراق ڕاگەیاندووە. ئەمەریکا بەم کارە سەلماندی کە ئەو لە عێراقە و بەغدا بخوازێ یا نەخوازێ دەمێنێتەوە. بە واتایەکی …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی / 2025 تایبەت بە زیادکرنی کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕگەی یەکەم لە کۆنووسی لێژنەی دەرکردن و پێداچوونە بە ڕێنماییە داراییەکان کە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

ئەمڕۆ هەینی 12/5، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆ بووەوە.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.سەرۆکی حکوومەت سوپاسی …

زیاتر بخوێنەوە

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر بۆ مەڵبەندی سێی یەکێتی: ئەو کەسانەی تۆمەتبارن، تەنها یاسا چارەنووسیان دیارى ده‌كات

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ى 11ى 2025 له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كردوه‌ كه‌ مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر هەڕەمەکی دەستی بە ڕیزکردنی کۆمەڵێک ڕستەی بێناوەرۆک کردووە”.لیژنه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تى: “دەمانەوێت دڵنیایان بکەینەوە کە بەتەواوی پشتگیریی سەروەریی یاسا و ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکەین. هەموو ئەو کەسانەی …

زیاتر بخوێنەوە

بارەگای بارزانی سەرکۆنەی تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان لە کۆیە دەکات

بارەگای بارزانی بە توندی سەرۆکۆنەی تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان لە کۆیە دەکات. بارەگای بارزانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “زۆر بە توندی ئیدانەی کردەوەی ناڕەوای تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان دەکەین کە لە 3ی کانوونی یەکەمی 2025 لە شاری کۆیە ڕووی داوە.” ئاماژە بەوەش …

زیاتر بخوێنەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

سەردانی مێژوویی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگەی شڕناخ و دەڤەری جزیرێ و بەشداریکردنی لە سیمپۆزیۆمی مەلایێ جزیری و دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە لایەن دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەت و خەڵکی ناوچەکە لە بەڕێزیان کرا، جێگەی سوپاس و پێزانینە”. “بەڵام دواتر لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە راگەیاندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە. ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دامودەزگاکانی حکومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی …

زیاتر بخوێنەوە