مەسرور بارزانی: لەژێر سایەی ئاڵای كوردستان، دەست لەناو دەست بەرەو كوردستانێكی ئاوەدان و ئارام و سەقامگیر هەنگاو دەنێین ئەمڕۆ چوارشەممە 12/17، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەڵای هەولێر، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە نوێنەران و کەسایەتییەکانی …
زیاتر بخوێنەوەحکوومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی %50ی قەرزی میدیاکانی دەرکرد
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی (%50) لەو قەرزانەی لەسەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کەڵەکە بوون، بە مەرجێک لە ماوەی یەک مانگدا نیوەکەی دیکەی قەرزەکە بۆ گەنجینەی حکوومەت بگێڕنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، لەسەر داوای وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییەی ڕووی لە میدیاکان …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت کرد بۆ کۆچی دوایی خاڵی.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت و باڵوێزی ئێران لە عێراق جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان دەكەنەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 14/12/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ …
زیاتر بخوێنەوەئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیار دەدات
حوسام حەسەنی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، دەڵێت: ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات، سبەینێش چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران یەكلادەكاتەوە.حوسام حەسەنی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “العهد”وتی: چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ کردووە و بەشداری گفتوگۆی جددی و قووڵی کردووە بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسییەی سەرۆکایەتی وەزیران و …
زیاتر بخوێنەوەدەزگای خێرخوازی بارزانی: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی پێداویستی تەواو بۆ ٥٠٠ ماڵ لە چەمچەماڵ دابین کرا
سەرپەرشتیاری ھاوکاریی مەیدانی و قەیرانەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەڵێت “لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی لەکاتی ڕووداوەکە بەهانای خەڵکی چەمچەماڵەوە چووین و ٥٠٠ ماڵ تەواو پاککرانەوە و ھەموو پێداویستیان بۆ دابین کرا، سبەیش ھاوکاری دەگەیەنینە ٤٠٠ ماڵ لە کەرکووک.” ئیسماعیل عەبدولعەزیز، سەرپەرشتیاری ھاوکاریی مەیدانی و قەیرانەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی، خۆی …
زیاتر بخوێنەوەلەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران پێداویستیی پزیشکی گەیەندرایە چەمچەماڵ
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران پێداویستیی پزیشکی گەیەندرایە چەمچەماڵ سامان بهرزنجی، وهزیری تهندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، به سهردانێكی مهیدانی چووه چهمچهماڵ و له نزیكهوه نهخۆش و بریندارهكانی لافاوهكهی چهمچهماڵ، شۆڕش و تهكیهی بهسهركردهوه. وەزیری تەندروستی، له لێدوانێكی تایبهتدا به كوردستان24ـی ڕاگهیاند، “لە یەکەم ڕۆژی ڕووداوەکەوە لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستیی چەمچەماڵ و سلێمانی …
زیاتر بخوێنەوەوەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێگەیشت. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بەتایبەت هەڵوەستە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا. هەروەها …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: یەکێتیی ئافرەتان ڕۆڵی دیاری لە پێگەیاندنی ژنانی سەرکردەدا هەبووە
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٧٣ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕێکخراوە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافە ڕەواکانی گەل و پشتیوانێکی بێ وێنەی پێشمەرگە بووە. ئەمڕۆ پێنجشەممە (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥)، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر
وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو و لێکەوتنەوەی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی، پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ و ئافرەتێکی 22 ساڵ و برینداربوونی 12 هاووڵاتیی دیکە، دەستبەجێ بەڕێز وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی چەمچەماڵ، چاودێریی ڕێکارەکانی فریاگوزاری …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە