نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 119)

کوردستان

دۆخى ناوخۆى یەکێتیی بەتەواوەتى تەقیەوە باڵەکان هێزى چەکدار دژى یەکترى بەکار دەهێنن

بڕیترە لەمانگەدا یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کۆنگرە ببەستێت ئەمەش بۆ بەرژەوەندى بافڵ تاڵەبانى تاکوو ببێتە تاکە سەرۆکى تاکڕەو لەناو یەکێتى و هەموو دەسەڵاتەکان لاى خۆى کۆبکاتەوە. سەرچاوەیەکى تایبەت بۆ چرکە ئاشکراى کرد، لەگەڵ نزیک بوونەوەى ڕۆژى کۆنگرە دۆخى ناوخۆى یەکێتى گرژى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بافڵ تاڵەبانى دەیەوێت هەموو دەسەڵاتى کولى حزب …

زیاتر بخوێنەوە

ئەمریکا هۆشدارى بە عێراق دەدات لەسەر مووچەى خەڵکى کوردستان.

ئاندی ئۆگڵاس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا راگەیاند، ” گرنگە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردەکان بەردەوامبێت و هاوشێوەی رابردوو پشتیوانیان لێبکەین، لەبارەی هەژموونی ئێران و ئابڵۆقەکانی ئێستا و پڕۆسەی بودجە نیگەرانم.ئاشکرایکرد، “لیکۆڵینەوەیەکی زیاتر لەوبارەیەوە دەکەم بۆ ئەوەی بزانم ئێمە لە کۆنگرێس دەتوانین چی بکەین تا هەرێمەکە لە گەشەسەندن بەردەوام بێت.ئاندی ئۆگڵاس باسی لەوەشکرد، ئەمەریکا …

زیاتر بخوێنەوە

وتەبێژى حکومەتى هەرێم وەڵامى وتەبێژى حکومەتى عێراقى دایەوە

‏‎ڕوونکردنەوەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وتەکانی وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ لەبارەی‏‎‏‎پابەندی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرخستنی ڕاستییەکان. ‏‎‏‎هەرێمی کوردستان بەپێی خشتەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، شایستەی (١٦) ترلیۆن و (٤۹۸) ملیار دینارە کە مانگانە دەکاتە (۱)ترلیۆن و (۳۷٥)ملیار دینار، لەم بڕە مانگانە (۹٠٦) ملیار دیناری تەرخانکراوی …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگه‌یاندراوێک لە مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆبووەو و چەند تەوەرێكی خستەبەر وتووێژ و گەنگەشەكردن و لەسەر چەند بابەتێكی گرنگ و هەنووكەیی هەڵوێستەی كرد. مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “ئەمڕۆ، ڕێككەوتی 7/9/2023، بەسەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەنجامدرا، دوای دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی …

زیاتر بخوێنەوە

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات شایستە داراییەکانی هەرێم بەو ژمارانەی لە خشتەکانی بودجەدا هاتوون، خەرج بکات

       لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی کەرکووک دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. لە هەمانکاتدا ئەنجوومەنی وەزیران بە توندی سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیەی کرد کە بەرامبەر هاووڵاتییانی سیڤلی کەرکووک کرا کە بە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی ئەیلولی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیران، کۆدەبێتەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا دەخرێتە …

زیاتر بخوێنەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا دەڵێت: خوای مەزن و میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت. دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق خوالێخۆشبوو …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی جەلال زەنگابادی و ئەدەبدۆستان دەکات

جه‌لال زه‌نگابادی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوداری كورد ئەمڕۆ سێشەممە به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد. جه‌لال زه‌نگابادی به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی سەدان بابەتی نووسیوه‌، له‌ زمانه‌كانی: فارسی، توركی، ئینگلیزی، ئیسپانییەوە به‌رهه‌م و شاكاری نووسه‌ر و ئه‌دیبه‌ گه‌وره‌كانی بۆ زمانی کوردی وه‌رگێڕاوه‌. دەقی پەیامی …

زیاتر بخوێنەوە

لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى.. بەڕێوەبەرایەتى ڕێگاوبانى هەڵەبجە دەکرێتەوە

به‌ فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌. فه‌رمانگه‌ی‌ میدیا و زانیاری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ نوێیه‌، به‌ مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، نیشته‌جێكردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ …

زیاتر بخوێنەوە

پرسەنامەیەک لە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

ئه‌مڕۆ (سێشەممە 5ـی ئەیلوولی 2023) جەلال حوسێن ناسراو بە جەلال زەنگابادی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو 1ـی ئه‌یلووله‌وه‌ تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببوو. زه‌نگابادی له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ ده‌ستی به‌ نووسین كردووه‌ و له‌ نیوه‌ی دووه‌می شه‌سته‌كانیشدا به‌رهه‌مه‌كانی …

زیاتر بخوێنەوە