نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە میانی چاکسازییەکانی کەرتی تەندروستیدا 50%ى دانەمەزراوان لە کەرتی تایبەتدا دەخرێنە سەر کار

لە میانی چاکسازییەکانی کەرتی تەندروستیدا 50%ى دانەمەزراوان لە کەرتی تایبەتدا دەخرێنە سەر کار


لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە چارەخوازان، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە چاکسازییەکانیی کەرتی تەندروستی، بۆ ئەو مەبەستەش چاکسازیی لە 70 نەخۆشخانەی تایبەت و 167 سەنتەر و 32 کۆمەڵگەی پزیشکیدا کردووە و لە ڕێکخستنەوەیان بەردەوامە.
گرنگترین ئەو چاکسازییانەش ڕێکخستنی دەوامی پزیشکان و کارمەندان و دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان و ڕێکخستنەوەى نرخ و ڕێکخستنی هێنانى تیمی پزیشکیی بیانییە.

د.سەرهەنگ جامباز، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی، لەبارەى تەوەرەکانی ئەم چاکسازییانەوە بۆ فەرمانگەى میدیا و زانیاریی دواوە.

چاکسازییەکان 70 نەخۆشانە و167 سەنتەریان گرتووەتەوە
د. سەرهەنگ جامباز ڕایگەیاند: “ئێستا لە هەرێمی کوردستان 70 نەخۆشخانەی تایبەت و زیاتر لە 167 سەنتەری جیاوازی تەندروستی هەن، لەگەڵ 32 کۆمەڵگەی پزیشکی. ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکانێکی زۆر ڕوو لە خزمەتگوزاریی نەخۆشخانەى تایبەت بکەن، تەنانەت خەڵکێکی زۆر لە دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەندروستیی دێن. کەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان لە فراوانبوونی بەردەوامدایە و ئێمە وەکوو وەزارەتی تەندروستی، گرنگییەکی زۆرمان بەو کەرتە داوە و پاڵپشتییەکی باشیان دەکەین.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *