نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 102)

کوردستان

ئاسايشی هه‌ولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خاوەنی چەند کەناڵێکی بەدڕەوشتین راگه‌یاند 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی11ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌،ماوه‌یەکه‌ چەند کەسانێک دور لە ڕەوشت و داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەی (ڕاستەوخۆ /لایڤ) لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی و هەڕەشیان لەخەڵک دەکرد، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمانەوە ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دوو لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەین بەناوەکانی …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجوومەنی وەزیران چەند پێشنیار و راسپاردەیەکی ئەنجوومەنی راژەی گشتی پەسەند دەکات

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 22ـی تشرینی دووه‌می 2023)، سەرۆکوەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەی بوو، لە بڕگەی یەکەمدا، بەڕێز سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە میلاکی گشتیی و هێزی کاری کەرتی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە.. بارەگای بارزانی دیدی سەرۆک بارزانی لە بارەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکراکرد

وردەکاری لە کۆمێنتە لێدوانێك لە گوتەبێژی بارەگای بارزانی لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە و هەر كاندیدێكیش كە بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت پێویستە كۆدەنگی یان ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پارلەمانی عێراقی لەسەر بێت. دكتۆرە …

زیاتر بخوێنەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی باپیر کامەلا سکرتێری پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان كرد. لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە: “بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: هاووڵاتی سەنتەری حكوومەت و كابینەكەی منە

ئەمڕۆ سێشەممە 21/11/2023 لە دووەمین ڕۆژی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2023) لە دهۆک، دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پانێلی سێیەمی کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ مریەم موشیری، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بی‌بی‌سی بەڕێوە چوو. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گوتە و وەڵامەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: – …

زیاتر بخوێنەوە

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و بۆریس جۆنسن

ئەمڕۆ دووشەممە 11/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کرا. سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان قوربانییەکی زۆری لە …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: كۆڕبه‌ندی مێپس بۆ پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ كێشه‌كان

ئەمرۆ دووشەممە 11/20، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی ئارد له‌ دهۆك

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ وتاری خۆیدا له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئاردی دستار له‌ دهۆك، ڕایگه‌یاند: پاش ساڵێك لە دانانی بەردی بناغەی ئەم شوێنەی ئەمڕۆ لێین، بۆ من جێی خۆشحاڵییە كە ئەمڕۆ من لێرە لە كۆمەڵگەی دۆمیز ئەم كارگە گرنگە دەكەینەوە. دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار دەكەم كە ئەم …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی ستراتیژی لە زاخۆ دانا

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/11/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ بەردی بناغەی هەردوو پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ریسایکلینی زبڵ و خاشاکی دانا. لە سەرەتای رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی هەردوو پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و پڕۆژەی کارگەی ریسایکلینی زبڵ و خاشاک لە زاخۆ، گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق کرد

لە ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی هاتووە،ڕۆژی شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ( ثابت محمد سعید العباسي) وەزیری بەرگریی عێراق کرد. لەدیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

زیاتر بخوێنەوە