نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانى لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆ بووەوە

مەسرور بارزانى لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆ بووەوە

تەوەرێکی سەرەکیى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریى عێراق و هەرێمی کوردستانە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەرۆک ماکڕۆن هاوخەمیی قووڵی خۆی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆک ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ هاوخەمی و پشتیوانیی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانی لە گەلی کوردستان کردووە.

گرنگیی چاره‌سه‌ركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *