مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە داڤۆس، له‌گەڵ کاتالین نۆڤاک، سه‌رۆكى هه‌نگاريا کۆبووەوە، سه‌رۆكی هه‌نگاریا، پشتیوانیی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/1/2024، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە داڤۆس، له‌گەڵ کاتالین نۆڤاک، سه‌رۆكى هه‌نگاريا کۆبووەوە، له كۆبوونه‌وه‌کەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
له دیداره‌كه‌دا، سەرۆکی هەنگاریا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی بۆ گیان لەدەستدانی خەڵکی سڤیل لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانیی سەرۆکی هەنگاریای کرد و جەختی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەبێت.
سەرەتا / کوردستان / له دیداریدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی هه‌نگاریا پشتیوانیی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی
بەپەلە
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری …