نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 535)

کوردستان

به‌رپرسی پارتی: هێزی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی هاوكاری عه‌ره‌بی هاورده‌ ده‌كات بۆ ده‌ركردنی ماڵه‌ كورده‌كان

پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵانه‌ ئه‌م رووداوه‌نه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها دوای دانانی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، هاوكارییه‌كی زۆر به‌ هێزه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس هاتبوونه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه‌ و شوێنه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه‌ و شوێنه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ئه‌و بڕیاره‌ش كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ده‌رباره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌وڵێر راگه‌یاند له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم لیستێك بۆیان ڕه‌وانه‌ كراوه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه ‌كراوه‌ سه‌د و شه‌ش پاڵاوگه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ن، به‌ڵام …

زیاتر بخوێنەوە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی 540 ملیۆن دینار بۆ ناوەندەكانی خوێندن تەرخان كرا

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، ده‌ڵێت: به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، 540 ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌رخان كرا. بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوژمەی (540) پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆکرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرکردەیەکی یەکێتی پەیامەکەی مەسروور بارزانی گرنگە بۆ ڕێگەگرتن لە تەعریب

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا نیگەرانیی لە بەرامبەر گۆرینی دیموگرافیای ناوچە كوردستانییەكان و ئەو شاڵاوەی تەعریب و داگیركارییەی كە لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێ دەربڕی، ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت بە گرنگ وەسف دەكات. ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی، ڕاگەیاند: “پرۆسەی بەعەرەبكردن، …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: پەیوەندی کوردستان و به‌ریتانیا وەک هەمیشە گرنگە

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی 9 ى 2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لە تویتێکیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی به‌ریتانیا کرد. پەیوەندی نێوان کوردستان و به‌ریتانیا وەک هەمیشە گرنگە.لە بەشیکی دیکەی تویتەکەی سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەوە

بزووتنەوەی ئیسلامی قسەی ئارێز عەبوڵا هیچ نرخێکی نییە

سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان وەڵامی ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایەوە و بە كەسێكی بێ قورسایی و دەنگ لە نێو حزبەكەی خۆی وەسف دەكات. ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی كە پاش شكستهێنانی لە هەموو باڵ و گرووپەكانی نێو یەكێتی، ئێستا بەبێ ئەوەی حیسابێكیش بۆ قسەكانی بكرێت، هەوڵی ڕازیكردنی دڵی تاقمی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە:وەزیری دارایی کۆرۆنایی تێپەڕاند مووچە دابەشدەکرێت

پاش تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا تەندروستیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی باشە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوام دەکاتەوە. وەزارەتی دارایی ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە رایگەیاند کە لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش گەشتی شاندی دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دەرکەوت ئاوات شێخ جەناب، وەزیری …

زیاتر بخوێنەوە

رێبوار تاڵه‌بانی: ئێستا له‌ كه‌ركووك كه‌مینه‌ حوكمی زۆرینه‌ ده‌كات

رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، په‌یامی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ بەعەرەبکردن و گۆڕینی دیمۆگرافی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو لە ناوچه‌كه‌ كوردستانییه‌كان، به‌ گرنگ وه‌سفكرد. رێبوار تاڵه‌بانی گوتیشی: له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستێكی زۆر كراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیه‌كی باشی ئیداره‌ی سه‌پێندراوی كه‌ركووك ده‌كات، و چه‌كدارانی حه‌شدی …

زیاتر بخوێنەوە

بۆ ئارێز عه‌بدوڵا ده‌بێت ئه‌وانه‌ سزابدرێن 16ی ئۆكتۆبه‌ریان تۆماركرد

دوای ئەوەی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی داوای دادگاییكردنی ڕێفراندۆمچییەكان دەكات، سەرۆكی ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانە‌ سیاسییەكان دەڵێ، ئەو قسانە بایەخیان نییە، تەنیا بۆ ئەوەیە لە فەیسبووك باسی بكەن، هەركات دەوڵەتی كوردی دروست بكرێت، ڕێفراندۆم بناغە یاساییەكەی دەبێت. ئەیلوول، مەشخەڵ كەوڵۆسی سەرۆكی ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی بە “وشە”ی ڕاگەیاند، …

زیاتر بخوێنەوە

پڕۆژەی بەجووتسایدکردنی سلێمانی و گەرمیان بەردەوامە

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پلانیدایه‌ ڕێگای نێوان شاره‌كانی كوردستان به‌ جوود ساید بكات، له‌و چوارچێوه‌شدا ڕێگای نێوان ده‌ربه‌ندیخان كه‌لار وه‌ كه‌لار بۆ كفری جوود ساید كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه‌. ئه‌ندازیار عه‌دنان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند:” هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕێگای جوود سایتی كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار كفری و دروستكردنی دیواری ڕاگر بۆ …

زیاتر بخوێنەوە