نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / رێبوار تاڵه‌بانی: ئێستا له‌ كه‌ركووك كه‌مینه‌ حوكمی زۆرینه‌ ده‌كات

رێبوار تاڵه‌بانی: ئێستا له‌ كه‌ركووك كه‌مینه‌ حوكمی زۆرینه‌ ده‌كات

رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، په‌یامی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ بەعەرەبکردن و گۆڕینی دیمۆگرافی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو لە ناوچه‌كه‌ كوردستانییه‌كان، به‌ گرنگ وه‌سفكرد.

رێبوار تاڵه‌بانی گوتیشی: له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستێكی زۆر كراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیه‌كی باشی ئیداره‌ی سه‌پێندراوی كه‌ركووك ده‌كات، و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی عه‌سكه‌ریشی تێدا جێگیر كردووه‌، جێگری پارێزگاری كه‌ركووك له‌ ئێستادا بۆته‌ سه‌پێندراوی پارێزگای كه‌ركووك، به‌داخه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ی ناو كه‌ركووكیش پاڵپشتی ده‌كه‌ن.

تاڵه‌بانی گوتیشی: به‌داخه‌وه‌ له‌ دوای 2003ه‌وه‌ ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له‌ كه‌ركووك ماونه‌ته‌وه‌، هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك بهێنه‌وه‌ ناو باوه‌شی كوردستان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *