سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان وەڵامی ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایەوە و بە كەسێكی بێ قورسایی و دەنگ لە نێو حزبەكەی خۆی وەسف دەكات.
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی كە پاش شكستهێنانی لە هەموو باڵ و گرووپەكانی نێو یەكێتی، ئێستا بەبێ ئەوەی حیسابێكیش بۆ قسەكانی بكرێت، هەوڵی ڕازیكردنی دڵی تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری نێو یەكێتی دەدات، لە دوایین چاوپێكەوتنیدا تۆمەتێكی زۆری ئاراستەی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كردووە لە بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.
سه‌لام كه‌ریم عه‌بدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی، راگەیاند: “ئێمە له ریفراندۆم بەشدار بووین، مادام لە ساڵڕۆژی ریفراندۆم نزیك بووینه‌ته‌وه، خه‌ڵك به چاك و خراپ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یە قسه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی به به‌ڵێ و نه‌خێر دەنگیان داوە، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه، حزبێك سه‌ركرده‌كه‌ی لێدوان لە دژی ریفراندۆم بدات، كه‌چی ته‌واوی ئه‌و حزبه له ریفراندۆمدا به‌شدار بووه! ئارێز عەبدوڵا ئەگەر ڕاست دەكات، دەبوایە ئه‌و كاته رێگه‌ی له حزبه‌كه‌ی بگرتبا و بیگوتایه پرۆسه‌ی ریفراندۆم هه‌ڵه‌یه!”.
جەختیشی كردەوە كە ”پێشبینی ناكه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێو حزبێكدان و حزبه‌كه‌ی (به‌ڵێ)ی بۆ ریفراندۆم كردووە و ئێستاش خۆی ئەمە هەڵوێستیەتی، ئه‌وه‌نده ده‌نگ و قورسایی هه‌بێت كە كاریگه‌ریی بكاته سه‌ر بڕیاره گرنگ و چاره‌نووسازه‌كانیان”.
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە پڕۆژەی ئەوان بۆ جێگره‌وه‌ی ریفراندۆم ئه‌گه‌ر به‌هه‌رێمكردنی شاره‌كانی كوردستان بێت بۆ له‌تكردنی كوردستان، ”بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵیان نییه، بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆژەی نیشتمانییه، پرۆسه‌ی ریفراندۆم نیشتمانی بوو، به‌هه‌رێمکردنی شارێك و شتی تریش نابێته به‌دیلی ریفراندۆم، پرسی لامەركەزیی سلێمانیش ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور بێت باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی کەس و حزب بێت، شتێكی خراپە”.
لەبارەی داواكاریی سەركردەكەی یەكێتی بۆ دادگاییكردنی ئەوانەی ڕیفراندۆمیان كرد، سەركردەكەی بزووتنەوە گوتی: ”كێ دادگاكه بكاته‌وه؟ كێ شه‌رعییه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه %93ی خەڵک دادگایی بكات؟ ئه‌گه‌ر ریفراندۆم شكستی ناوخۆیی بهێنایه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه، ئه‌و كاته ده‌بوو به تاوانی مێژووییمان بزانیایه، به‌ڵام له‌کاتێکدا %93ی خەڵک ده‌نگیان بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی داوه، ده‌كرێت له %7ی خەڵك %93ی خەڵكی دادگایی بكات؟”.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەگەر ڕیفراندۆم بە ئەنجام بگەیشتایە و كورد دەوڵەتی خۆی دروست بكردایە، ”ئەوانەی ئێستا قسەی لە دژ دەكەن، خۆیان دەكردە خاوه‌نی، بەڵام ریفراندۆم ئه‌مڕۆ سه‌ری نه‌گرت، رۆژێك هه‌ر سه‌ر ده‌گرێت“.