نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 49)

کوردستان

سەرۆك بارزانی: زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە تاهەتایە لە ناخی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، له‌ یادی 37 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، په‌یامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تا قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.” ئەمڕۆ یەكشەممە 16/3/2025، سەرۆك بارزانی، له‌ یادی 37 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، په‌یامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “زام و …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵڤەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە

لە ساڵڤەگەڕی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەم کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن. پێزانینی زۆرمان بۆ قوربانیدانەکانی خەڵکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری هەڵەبجە، بە تایبەتی بریندارانی کارەساتەکە و کەسوکاری سەربەزری شەهیدان هەیە.هەرچەندە بەشێک لە بەرپرسیار و ئەنجامدەرانی سەرەکیی ئەم تاوانە، …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ دەبنەوە

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە: بڕیارە سبەی یەكشەممە، 16ی 3ی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان کۆ ببنەوە. ڕاشیگەیاندووە: کۆبوونەوەکە بۆ تاووتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانە و هەروەها باس لە خۆئامادەکردنە بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و …

زیاتر بخوێنەوە

دۆناڵد ترەمپ، ڕۆڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كوشتنی (ئەبوو خەدیجە) بەرز دەنرخێنێ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی (ئێكس) ئاماژەی بە كوشتنی عەبدوڵا مەكی ڕەفیعی (ئەبوو خەدیجە) كرد.سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆکە سەرکردەیەکی ھەڵھاتووی داعش لە عێراق کوژرا.”ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەو لەلایەن جەنگاوەرە قارەمانەکانمانەوە کرایە ئامانج و ژیانە پووچەکەی کۆتایی پێھات، لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی داعش، بە ھەماھەنگی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە.. ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا، ئاماژەی بەوە كرد دوای چەندان ساڵ بەدواداچوون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵی عێراقی، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سووریا بە ناوی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە …

زیاتر بخوێنەوە

لە هەولێر پیاوێک تەقەی لەماڵی خەزووری کرد و چەند کەسی کوشت

بەپێی زانیارییەکان ئەمشەو لە هەولێر پیاوێک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری و تەقەی کردووە و بەهۆیەوە چەند کەسێکی کوشتووە، یەکێک لە کوژراوەکان هاوسەرەکەیەتی.هەر بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو پیاوە و هاوسەرەکەی پزیشک بوون.. بە تەقەکەرەکە پزیشکێکە بەناوی (س. م) و یەکێک لە کوژراوەکانیش پزیشکە و هاوژینیەتی. بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی زانکۆی …

زیاتر بخوێنەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە،” بۆ کۆچی دوایی برای دکتۆر عەبدولعەزیز سلێمان، به‌هزاد سلێمان سڤۆ، سەرۆکی قەوال و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییان، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم”. سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: لە خوای گەورە داواکارم، گیانی به‌هزاد سلێمان، سەرۆکی قەوال و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییان، بە …

زیاتر بخوێنەوە

هەژماری من” مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە

سبەینێ هەزاران مووچەخۆری هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن. چوارشەممە 12ـی ئاداری 2025، پرۆژەی هەژماری من لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی سەر بەم وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە کورتەنامەیان پێ دەگات و دەتوانن مووچەکانیان لە …

زیاتر بخوێنەوە

پۆلیسی هەولێر (گیڤارا یاخیی و زەردەی پێ پان)ی دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی (س. ش. ک) و (د. د. ح) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد. لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “ئەم تۆمەتبارانە لە ماوەی یەک شەودا چوار تاوانی دزییان لە چوار ماڵی جیاواز ئەنجام دابوو و لە کۆی هەر …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی و مەزڵوم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەزڵوم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە.هەر لەو …

زیاتر بخوێنەوە