ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی 1ی 2025 دووەم ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆسی سویسرا بەڕێوە چوو و لە میانیدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەندین دیداری دیكەی دیپلۆماسیی لەگەڵ گەورەبەرپرسانی وڵاتان هەبوو. لە دیداری یەكەمدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دیک شوف، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆ بووەوە، لە دیدارەکەدا، …
زیاتر بخوێنەوەلە دیداری سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی ئیماراتدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەكان كرایەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆ بووەوە. ئەمڕۆ یەكشەممە 19/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی و شای ئوردەن کۆ بوونەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شای ئوردن کۆبوونەوە و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 19/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردەن کۆبووەوە و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و …
زیاتر بخوێنەوەبارەگای بارزانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بڵاو کردەوە
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.هەروەها جەخت لەوە کرایەوە، کە پێویستە لایەنە کوردییەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی دارایی خشتەی داهاتە نانەوتییەکانی بڵاو كردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی کوردستانى بۆ 2024 بەپێی راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاو كردەوە، كە بەپێی خشتەكە لە كۆی داهاتی ناوخۆ 145 ملیار دینار و 922 ملیۆن دینار لە داهاتەكە ماوەتەوە و ئەوانەی تر لە خەرجییەكانی بەكارخستن، وەبەرهێنان و ناردنی %50ی داهات بۆ بەغدا …
زیاتر بخوێنەوەسهرۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات
له كۆبوونهوهکەدا كه ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئهمهریكا لە هەرێمی کوردستان و سکۆت بۆڵز نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا تاوتوێ کرا. جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی …
زیاتر بخوێنەوەیادگار مەحمود: باجی وتی ناتوانم واژو بكەم بۆ باشتركردنی مووچە!
بابەتەكە باسی مووچە و نەوتە، لە كۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە عێراق بەپێی شوێنەکەی دەگۆڕێت، لە هەندێک ناوچە تێچووەکەی لە نێوان ۲۰$ – ۳۰$. ئەو نرخەی کە گوایە لە نێوان کەمتر ۱٦ $ دەرکەووت کە نرخی معدەلە، بەمەش شەرعیەتدان بە ڕەخنەگرتن لە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم پوچەڵ …
زیاتر بخوێنەوەهەژماری من) نزیكتر دەبێتەوە لە بەڵێنی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ یەك ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی 1ی 2025، (هەژماری من) ڕایگەیاند: “(هەژماری من) نزیکتر دەبێتەوە لە بەڵێنی دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی کوردستان و ئێستاش بە هاوبەشی کۆمپانیای ڤیزا زانیاری و هۆشیاری گرنگ بە کەرتی بانکی دەناسێنرێت.” ئاماژەی بەوەش دا، كە “پڕۆژەی (هەژماری من) ئێستا بە هاوبەشی كۆمپانیای ڤیزا، جیهانێك …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستخۆشیی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ناردنی نوێنەری تایبەتیی خۆی بۆ سووریا
ئەمڕۆ چوارشەممە 15/1/2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە خاتوو ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و سووریا ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشیی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ناردنی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كاكەیی (یارسانەكان) دەكات
سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پەیامێکی بە بۆنەى جەژنى یارانی قەولتاس ئاراستەی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان کرد. مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: “بە بۆنەى جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم هەمیشە لە شادی و …
زیاتر بخوێنەوە