نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (page 325)

کوردستان

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی.. تیمێكی تەندروستی ئاژەڵ سەرپەرشتی چارەسەر كردنی پڵنگێكی بریندار دەكەن

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو پڵنگێك لە دەڤەری بادینان دەبێتە تەڵەوە و بریندار دەبێت، سەرۆك وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی، پارێزگاری دهۆك ڕادەسپێرێت گرنگی بە تەندروستی پڵنگەكە بدەن. سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ چركە دەڵێ:” مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پارێزگاری دهۆكی ڕاسپاردووە پڵنگە برندارەكە چارەسەر بكرێت و بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو سروشتی بادینان. …

زیاتر بخوێنەوە

بکوژی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەڕەش دەستگیر کرا

بکوژی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەڕەش دەستگیر کرا کە به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی لە نێوان دوو هاوسێ کەسێک کوژرابوو. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: ئەو تۆمەتبارەی لە قەزای بەردەڕەش کە لە شەڕێکدا کەسێکی کوشتبوو دەستگیر کرا. ڕاشیگەیاند: 3 تۆمەتبارن کە لە نێویشیاندا بکوژەکەش دەستگیر کراوە، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی تۆمەتبارەکان، …

زیاتر بخوێنەوە

دەستەی گەشتوگوزار: بۆ سەری ساڵ نزیکەی 147 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

لە ماوەی 7 رۆژدا نزیکەی 147 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی 2022 هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی 2022 و گەشتکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و  بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، لە ماوەی 7 رۆژ ، واتە لە 25 ی مانگ تاوه‌کو 31ـ12ـ2021  نزیکەی 147 هەزار گەشتیار هاتۆتە …

زیاتر بخوێنەوە

بزانه‌ چه‌ند مامۆستای ئاینی له‌ 2021 كۆچی دواییان كردووه‌

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی 2021 (74) زانا و مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە، 47یان بە هۆی کۆرۆناوە بووە. مەلا عه‌بدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو 74 زانا و مامۆستای ئایینی كۆچی دواییان كردووه‌. بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام راشیگه‌یاند، 47 مامۆستای …

زیاتر بخوێنەوە

خوێنەری پڕۆژە گرنگەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021

حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵێکی سەختی ئابووریی بەڕێکرد، بەڵام بەربەستەکان نەبوونە رێگر لەبەردەم پڕۆژە و پلانەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزاری لە سێکتەری ئاوادنکردنەوەدا لەساڵی 2021 و توانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژیی جیاواز له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌نجام بدات، له‌وانه‌ش: رێگه‌ی نێوان هەولێر – گۆپاڵ بە گوژمەی 189 ملیار و 567 ملیۆن …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ره‌سوڵ فه‌قێ ده‌كات

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی بە وەفا و کۆڵنەدەری هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراو و نیشتمانپەروەری دەڤەری خۆشناوەتی ( ڕەسول فەقێ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی …

زیاتر بخوێنەوە

گەنجێک لە چۆمان لەلایەن هاوڕێیەکەیەوە بەچەقۆ کوژرا

ئەمڕۆ 1 کانونی دووەمی 2022، شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، کاتژمێر 12:30ی خولی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیان، لەلایەن هاوڕێکەیەوە بەچەقۆ لێیدراوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش ئاماژەی بەوەکردوە، ” ڕووداوەکە …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: “رۆژی یەکشەممە بەرواری 2022/1/2 موچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت، بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو”. لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هاتووە: “سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێک 1/2 پشووی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی رابردوو، بەڵام سبەی ئەو بانکانەی تایبەتن به مووچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن”

زیاتر بخوێنەوە

ئاگاداریەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە.. چەند شەقامێک دادەخرێن

ئەمڕۆ هەینی 31ی کانوونی یەکەمی 2021، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، “سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵەخی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنە گشتییەکان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تاوەکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بەتەواوی دادەخرێن بەڕووی …

زیاتر بخوێنەوە