نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خوێنەری پڕۆژە گرنگەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021

خوێنەری پڕۆژە گرنگەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021

حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵێکی سەختی ئابووریی بەڕێکرد، بەڵام بەربەستەکان نەبوونە رێگر لەبەردەم پڕۆژە و پلانەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزاری لە سێکتەری ئاوادنکردنەوەدا لەساڵی 2021 و توانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژیی جیاواز له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌نجام بدات، له‌وانه‌ش:

  • رێگه‌ی نێوان هەولێر – گۆپاڵ بە گوژمەی 189 ملیار و 567 ملیۆن دینار، کە درێژییەکەی 38 کیلۆمه‌تره.
  • درووست کردنى رێگه‌ و تونێلی پیرمام بە گوژمەی 178 ملیار و 133 ملیۆن دینار، کە درێژییەکەی زیاترە لە 8 كیلۆمه‌تر.
  • چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگه‌ی سەرەکی (هیران – هیزۆب) بە گوژمەی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار، کە درێژییەکەی 11 کیلۆمه‌تره‌.
  • چاككردنەوەی رێگه‌ی (رۆڤیا – ئاكرێ) بە گوژمەی 49 ملیۆن و 375 هه‌زار دینار، کە درێژییەکەی 14 کیلۆمه‌تره.
  • قیرتاو كردنى رێگای (تانجەڕۆ – قەرەداغ ) بە گوژمەی 189 ملیۆن و 560 هه‌زار دینار، کە درێژییەکەی 31 کیلۆمه‌تره.
    پرۆژەکانی رێگاوبانی دەڤەری سیدەکان بە گوژمەی 776 ملیۆن و 992 هەزار دینار، کە درێژییەکەی 43 کیلۆمه‌تره.
    هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە،رایگەیاندووە : لە ساڵی 2021 توانراوە 26 پڕۆژە تەواوبکرێت، بڕی گوژمەی سەرجەمیشیان ئاشکرا دەکات، كه‌ بریتییه‌ له‌ 413 مليار و 607 ملیۆن و 900 هه‌زار دینار.
    لە سێکتەری کارەبا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021 چەندین پڕۆژەی جێبەجێکردووە، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
  • وێستگەیەكی كارەبای دیبەگە بە گوژمەی 2 ملیار و 15 ملیۆن دینار
  • دوو پڕۆژەی کارەبا لە مەخموور بە گوژمەی 1 ملیار و 742 ملیۆن دینار
  • گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە قەزای مێرگەسۆر، پرۆژەکە مێگاواتێك کارەبا بەرهەم ده‌هێنێت.
  • پڕۆژەی هێڵی به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤی خەبات، بۆ وێستگەی ئیفراز3 لە کەورگۆسك کرایەوە، کە بە گوژمەی 11 ملیار و 160 ملیۆن دینار.
  • دامەزراندنی وێستگەی 300 مێگاواتی له‌ خه‌بات.
  • دامەزراندنی وێستگەی 165 مێگاواتی له‌ گه‌رمیان.
  • دامەزراندنی وێستگەی 150 مێگاواتی له‌ زاخۆ.
  • دامەزراندنی وێستگەی ساڵح ئاغای 25 مێگاواتی.
  • راكێشانی هێڵی 33 کە یڤی لە گەرمیان.
  • دابینکردنی سێ وێستگەی دیکە بۆ سەنتەری شاری سلێمانی.
  • راکێشانی هێڵی 132 کەی ڤی بازیان بۆ ڕاپەرین.
  • دامەزراندنی وێستگەکانی گواستنەوەی شێروان مەزن، کەسنەزان، ئازادی نوێ، رووناکی، نیشتمان.
  • راکێشانی ‌هێڵی 132 کەی ڤی خەبات بۆ زەنگەنان.
  • راکێشانی ‌هێڵی 132کەی ڤی بۆ دارەتوو، بەردەرەش، قەسرۆك، شاریا.
  • راکێشانی ‌هێڵی 132 کەی ڤی بۆ سێمێل و زاخۆ.
    هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی له‌ سێكته‌ری كاره‌با له‌ ماوه‌ی ساڵی 2021 له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی: لە ماوه‌ی ئه‌مساڵدا توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *