نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گەنجێک لە چۆمان لەلایەن هاوڕێیەکەیەوە بەچەقۆ کوژرا

گەنجێک لە چۆمان لەلایەن هاوڕێیەکەیەوە بەچەقۆ کوژرا

ئەمڕۆ 1 کانونی دووەمی 2022، شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، کاتژمێر 12:30ی خولی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیان، لەلایەن هاوڕێکەیەوە بەچەقۆ لێیدراوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش ئاماژەی بەوەکردوە، ” ڕووداوەکە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوانیان بووە، هەروەها پاش ماوەیەکی کەم لەو ڕوداوە، بکوژەکە لەلایەن پۆلیسی قەسرێ-وە دەستگیرکراوە.”
بە وتەی پۆلیسی سۆران، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *