نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 267)

کوردستان

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی گوندێکی کریستیانەکان گەڕاییەوە بۆ خاوەنەکانیان

دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای وزاری لەلایەن مەسرور بارزانی، لەسەر پرسی زیادەڕۆییەکانی سەر زەویی کرستیانەکان لە دەڤەری بادینان، بە بڕیاری دادگا، زەویی گوندێکی قەزای ئاکرێ بۆ مەسیحییەکان دەگەڕێندرێتەوە. روبینه‌ ئوملیك عەزیز، ئەندامی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى هاوپه‌یمانیى یه‌كێتیى نه‌ته‌وه‌یی کرستیان، رایگه‌یاند، دوای ئەوەی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک …

زیاتر بخوێنەوە

ده‌قی گوتاری مه‌سرور بارزانی له‌ كۆڕبه‌ندی پیشه‌سازی له‌ پێناو ره‌خساندنی بازاڕ و هه‌لی كار

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆڕبه‌ندی پیشه‌سازی له‌ پێناو ره‌خساندنی بازاڕ و هه‌لی كار گوتارێكی پێشكه‌ش كرد. ده‌قی گوتاره‌كه‌ به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان خۆشحاڵم ئەمڕۆ بەشدارم لەم کۆڕبەندە پیشەسازییە گرنگە، کە ئامانج لە بەستنی ئەم کۆڕبەندە، رەخساندنی بازاڕە بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان و هەروەها هێنانەئارای دەرفەت و هەلی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی پيرۆزبايى له‌ محەمەدی حاجی مەحموود ده‌كات

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 6ی ئادار مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پیرۆزبایی له‌ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد بۆ هەڵبژاردنەوەی به‌ سەرۆک و سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان. سەرۆکی حکومەت، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن لە پێناو ئەوەی هەموو لایەنەکان بتوانن زیاتر خزمەتی گەل …

زیاتر بخوێنەوە

لەژێرچاودێری سەرۆك وەزیران كۆڕبەندی پیشەسازی بەڕێوە دەچێت

بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی پیشەسازی لەپێناو ڕەخساندنی بازاڕ و کار بەڕێوە دەچێت.كاتژمێر 2 و 30 خوله‌كى پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 6/3/2022، بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی پیشەسازی لەپێناو ڕەخساندنی بازاڕ و کار لە ھەولێر بەڕێوە دەچێت.ئەم کۆڕبەندە بە هەماهەنگیی وەزارەتی …

زیاتر بخوێنەوە

عەلی باپیر تای دۆڕانی هەڵبژاردن بەری نەداوە خەڵك عەلی باپیر و حزبەكەی و پارتیشی بینیوە

عەلی باپیری، سەرۆكی كۆمەڵ، لە راگەیاندراوێكدا كە چاودێران بە ڕاگەیێندراوێكی بوغزاویی پڕ لە كینە لەقەڵەمیان داوە، چەواشەكارییەكی زۆری كردووە و “ئازادیخوازی و عەداڵەتخوازی” بە خەڵكی فرۆشتووتەوە.لە بەرامبەردا نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: “قسەكانی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی ئیسلامیی پێشوو و دادگەریی ئێستا، وەڵامێكی …

زیاتر بخوێنەوە

لەبارەی گۆڕانکاری لە فۆری خۆراک روونکردنەوە دەدرێت

بڕیارە چاکسازی لە فۆڕمی خۆراک بکرێت و لەو بارەوە نەوازد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەریم رایگەیاند: “پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک ھەنگاوێکی باشە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بۆ ئەوەی چاکسازی بکرێت لە نێو فۆڕمی خۆراک و جارێکی دیکە پێداچوونەوە بکرێت لە تۆماری فۆڕمی خۆراک”.

زیاتر بخوێنەوە

لە هەولێر دزێکی گەورە دەستگیرکرا

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تر، بە هەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بکەن، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجام داوە، وەک لە خوارەوە هاتووە:1. دزینی …

زیاتر بخوێنەوە

شاندێكی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دوا پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات و تاوتوێی قۆناغی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی جه‌خت لەسەر گرنگی تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستووری كرایه‌وه‌. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کۆتایی هات

ئەمڕۆ شەممە 5ی ئاداری 2022 ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و رسومات لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا وپارێزگاکان كرا، ئەم لیژنەیە پێشتر لە لایەن ئەنجومەنی …

زیاتر بخوێنەوە

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆڕبەندی ڕەخساندنی هەلی کاربەڕێوە دەچێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆڕبەندێک بۆ رەخساندنی هەلی کار و بەرەوپێشبردنی پیشەسازی، به‌ ئاماده‌بوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ساز دەکرێت. د. محەمەد شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، راگەیاند: له‌ژێر چاودێری و به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، گه‌وره‌ترین …

زیاتر بخوێنەوە