عەلی باپیری، سەرۆكی كۆمەڵ، لە راگەیاندراوێكدا كە چاودێران بە ڕاگەیێندراوێكی بوغزاویی پڕ لە كینە لەقەڵەمیان داوە، چەواشەكارییەكی زۆری كردووە و “ئازادیخوازی و عەداڵەتخوازی” بە خەڵكی فرۆشتووتەوە.
لە بەرامبەردا نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: “قسەكانی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی ئیسلامیی پێشوو و دادگەریی ئێستا، وەڵامێكی زۆر سادەیان هەیە، وەك سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، خەڵك ئێوەی بینیوە و ئێمەشی دیوە”.
هاوكات ڕوونی كردەوە كە ئەم جۆرە قسەكردنە دەرخەری ئەوەیە، عەلی باپیر و ئەوانەی وەك ئەو بیر دەكەنەوە، بەم ھەرێمەوە ماندووو نەبوون، ”بۆیە بەم جۆرە قسەی لەسەر دەكەن و ئەجێنداكەشیان دیارە، چونكە ھیچ پێناچێت ئەم جۆرە لێدوانانە ھی بەرپرسی یەكەمی حزبێكی سیاسی بێت، بۆیە دەردەكەوێت كە لەژێر ئەجێندای دەرەكیدان”.
نەیشاردەوە كە بەشێك لەو قسانەی عەلی باپیر دەیانكات، ”پەیوەندیی بەو شكستانەوە ھەیە، كە بەھۆی سیاسەتی عەلی باپیر لەنێو حزبەكەی پەیڕەوی دەكات، كە خۆی و حزبەكەشی تووشی شكست كردووە و دەیەوێت بەم جۆرە قسانە بیانشارێتەوە، ئەوە تای ھەڵبژاردن گرتوویەتی و بەرینەداوە”.