نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 238)

کوردستان

ئەو کەسانەی هاوکارییان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕەوانە کردووە

یەنراوەکەی پارێزگای هەولێر:- دواى ئەو کارەساتەى لە ڕۆژى هەینى 2021.12.17 بەهۆى لافاوەوە بەسەر شارەکەماندا هات کە سەرەڕاى زیانى گیانى قەبارەى زیانە ماددیەکانیشى زۆر گەورە بوون، جگە لە زیانەکانى کەرتى گشتی تەنها زیانى هاووڵاتییانى زەرەرمەند بە بڕى (20) تا (21) ملیار دینار خەمڵێندراوە. بۆ هاوکاریى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووان هەر ئەو ڕۆژەى کە …

زیاتر بخوێنەوە

ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كران

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی پێنج موشەکه‌وه‌، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار كراوه‌ته‌ ئامانج، له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری موشه‌كیشه‌وه‌، پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌. راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و موشه‌كانه‌ لەگوندی به‌ستامیه‌ کە 25 کیلۆمەتر لەڕۆژئاوای قەزای هیت دوره‌ ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشیكرده‌وه‌، موشه‌كه‌كان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری “كیا بارهه‌ڵگر” بون و …

زیاتر بخوێنەوە

ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/1/2022، هەردوو شاندی ئەمڕۆ شاندی دانوستاندکاری پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند: “ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەمان کرد لە نێوان شاندی دانوستاندکاری پارتی و یەکێتی، باسی بارودۆخی ئێستای سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیمان کرد”. گوتیشی: “جەختمان لەسەر …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: هەڵەبجە دەخاتە سەر نەخشەی پارێزگاكانی عێراق

ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف، چاودێرى سیاسى ڕاگه‌یاند: ” شاری ڕاستەقینە بریتییه‌‌ له‌ ڕوانگه ‌و دیدی حوكمڕانیی دروست و كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ و ستراتیژیی جێبەجێکردنی گرنگ، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاو و جووڵانه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسۆیەکی گه‌شه ‌و ده‌لاقه‌یه‌كه‌ بۆ ئاینده‌یه‌كی جوانتری شارەکە.گوتیشى: ”گرنگیی ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌ت له‌باره‌ى هه‌ڵەبجه‌وە، له‌وه‌دایه‌ کە بەکردار پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌باته‌ …

زیاتر بخوێنەوە

جووتیار عادل: 200 ملیار دینارەكە دەگاتە كوردستان و هەوڵدەدەین پێدانی مووچە دووانەكەوێت

ئەمڕۆ سێشەممە جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 200 ملیار دیناری مانگی 12ی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستانی پەسند کرد.هەروەها رای گەیاند كە چاوەڕوانی تەواوکردنی ڕێکارەکانن بۆ ئەوەی پارەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی بنێردرێت.گوتەبێژی حکوومەت جەختیشی کردەوە وەکو پێشوو بەڵێنیان داوە پێشینەی کاری حکوومەت دابینکردنی …

زیاتر بخوێنەوە

ژنەپەرستارێكی بەریتانی دوای وەرگرتنی ڤیاگرا لە کۆرۆنا چاکدەبێتەوە

لە بەریتانیا پەرستارێك دوای ئەوەی حەبی ڤیاگرا بەکاردەهێنێت، لە کۆرۆنا چاکدەبێتەوە مۆنیکا ئەلمیدیای تەمەن 37 ساڵان کە لە بەریتانیا پەرستارە و دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا دەبێت، 28 رۆژ بەبێ هۆشی لە چاودێریی چڕ دەمێنێتەوە و 3 رۆژ پێش ئەوەی ئامێری هەناسەدانەکەی بکوژێننەوە، بە وەرگرتنی بڕێكی زۆر لە ڤیاگرا چاکدەبێتەوە.  مۆنیکا …

زیاتر بخوێنەوە

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی یەکێتیی پیاوان، ساڵی رابردوو 521 پیاو دژی تووندوتیژی سکاڵایان کردووە

یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا 521 سکاڵای تایبەت بە توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراون و شەش پیاویش لەلایەن ژنەکانیانەوە کوژاون. بورهان فەرەج، سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کورستان 521 سکاڵای تایبەت بە توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوە.”

زیاتر بخوێنەوە

ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، بۆجێبەجێکردنى بڕیارەکانى لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبۆوە.

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا رایگه‌یاند، ئەمشەو به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووه‌وه‌ و گەیشتە ئەم بڕیارانە: یه‌كه‌م/ ماوەى پێدانى ڤاکسین تاوەکو 2022.1.20 درێژکرایەوە و پێویستە ھەموو فەرمانبەرانی فەرمانگە و دام و دەزگاکانى حکومى لەسنوورى پارێزگاى هەولێر بە ھێزەکانی ناوخۆ …

زیاتر بخوێنەوە

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی زیاتر له‌ ملیارێك دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 11 به‌نداو ته‌رخان كرا

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی زیاتر له‌ ملیارێك دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 11 به‌نداو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرا. بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: بڕی 1,250,250,000 (یەک ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن و دوو سەد …

زیاتر بخوێنەوە

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلای دەکەنەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان کۆدەبنەوە، لەکۆبوونەوەکەدا یەکخستنی داواکارییەکانی هەرێم لە حکومەتی داهاتووی عێراق و کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تاوتوێ دەکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان، لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیدا دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی فیدڕاڵ، پێکهێنانی حکومەتی نوێی …

زیاتر بخوێنەوە