وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت. شەممە 5ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ، لە کاتی …
زیاتر بخوێنەوەکاکە حەمە پەیامێک ئاڕاستەی سیاسییەکانی سلێمانی دەکات
وردەکاری لە کۆمێنتە بەشێک لە سیاسی و پەرلەمانتارانی سنوری سلێمانی داوای ڕادەست کردنی مەلەفی نەوت بە بەغدا دەکەن، سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان بە توندی وەڵامیان دەداتەوە. محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان، دەڵێ:”تەسلیم کردنی نەوتی هەرێم به بەغداد، لێدانی بزماره له تابوتی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان.
زیاتر بخوێنەوەدژەتیرۆری کوردستان: درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە. پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، ئەمشەو کاتژمێر 9:58 خوولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، خۆشبەختانە کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
زیاتر بخوێنەوەفەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەحمەد حاجی رەشید دەرچوو
بەپێی نووسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كە مانگی رابردوو دەرچووە و ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی كراوە، داوا كراوە ئەحمەدی حاجی رەشید دەستگیربكرێت و بە دەستگیركراوی رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێری بكەن. لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەحمەدی حاجی رەشید بە پێی ماددەی 226 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار كراوە بە سوكایەتی و …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , پێشوازی لە ئانو سارێلا باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی .سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.باڵیۆزی فینلاند پێزانینی خۆی …
زیاتر بخوێنەوەئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان هەر دوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کە لە هەولێر و بەغدا، بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدران سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و بەدواداچوونی خەرجکردنی مووچەکانی هەردوو مانگی پێنج و …
زیاتر بخوێنەوەئاسایشی هەولێر: سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە بارهەڵگرێک دەستگیر کران
یەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتباریان بەهۆی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە شارەدێی قوشتەپە دەستگیر کردووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی رووداوێکی تەقەکردنی لە شارەدێی قوشتەپە خستەڕوو. بەپێی راگەیەنراوەکە: دوای ئەوەی لە چوارڕێیانی قوشتەپە تەقە لە …
زیاتر بخوێنەوەسمكۆ سالار: پڕۆژەكانی مەسرور بارزانی هەڵەبجە دەگەشێنێتەوە
لەپاش دوو سەردانەكەی سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، پڕۆژەكان بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكە دەستی پێكردووە، چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و خزمەتگوزاری لە جێبەجێكردندان، چەندان پڕۆژەی تریش بڕیاریان لێ دراوە، قایمقامی پارێزگاكە دەڵێ “پڕۆژەكان هەڵەبجە دەگەشێننەوە”.سمكۆ سالار قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، ڕاگەیاند “تەواوی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی تایبەت بە شارەوانی، لە شۆستە، ئاوەڕۆ، …
زیاتر بخوێنەوەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران، بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەسپێشخەری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: واز لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ناهێنین
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، شەڕی ئێران و ئیسرائیل و بارودۆخی گشتیی ناوچەکە کرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران؛ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە