نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی دەکات

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/30، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی، بە سەرۆکایەتیی مەتڕان ئەنتۆنی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە كرد.
لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتە ئایینییەکان کرا.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە کوردستان نیشتمانی ئایین و ئایینزا جیاوازەکانە و هەمیشە کار بۆ قووڵترکردنەوە و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیان و بنەماکانی ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان دەکەین.
شاندی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەیان دا کە مایەی بەختەوەرییە، لە کوردستان هەموو ئایین و پێکهاتەکان بە ئاشتی و ئارامی دەژین و مافەکانیان پارێزراوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *