نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 207)

کوردستان

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالی بادینانه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له‌ پشت ئه‌و تاوانه‌ بوو، ده‌بێ نه‌مێنێ. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/8/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌نفالی بادینان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، “له‌ شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجوومەنی وەزیران گرفتەکانی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە تاووتوێ دەکات

چوارشەممە 24 ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بابەتی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی 08ـی 2022، پێشوازی لە ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 22 ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.باڵیۆزی ژاپۆن، ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: حكومه‌ت هیچ باج و رسوومات و پاره‌یه‌كی له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد نه‌كردووه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كاره‌بای به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌، باسی له‌ پێشخستنی كه‌رتی وزه‌ و زیادكردنی به‌رهه‌می كاره‌بای نیشتمانی و سوودوه‌رگرتن له‌ وزه‌ی خاوێن كرد و رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یانگرنه‌ به‌ر بۆ هاووڵاتیانی روونبكه‌نه‌وه‌، كه‌ ئامانج لێیان چییه‌ و چ …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەكات

رۆژی یەكشەممە 21ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سوزیكی كۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد. لە دیدارەكەدا كە ئاراكاوا میكیهیرۆ كونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی ژاپۆن وێڕای ئاماژەدان بە خەباتی گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی، ستاییشی رۆڵی جەنابی بارزانیی نەمر و سەرۆك …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی ڕووداوی مه‌زارگه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا: داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕووداوی مه‌زارگه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لا تویتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماده‌یی داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشان دا. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی داڕمانی گردێكمان له‌سه‌ر مه‌زاری‌ قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا پێ …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: دەبێت رێگری لە هەموو بەهەدەردانێك و زێدەڕۆیی بۆ سەر کەرتی کارەبا بکرێت

له‌ چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئاب، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، پێشوازی لێ کرا. پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی کارەبا.. هاوبەشان زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار قەرزارن

وەزارەتی کارەبا دەڵێ، تاکو ساڵی داهاتوو بەرهەمی کارەبامان دەگاتە 4500 مێگاوات کارەبا و ژێرخانی بەرهەم هێنانی، 6700 مێگاوات کارەبامان هەیە، هاوبەشانمان زیاتر لە ترلیۆنێک دینار قەرزارن. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند:” هیچ بڕیارێکان نەداوە لەسەر بڕینی کارەبایی ئەو هاوبەشانەی پارەیەکی زۆر کارەبا قەرزارن، بەڵام یاسا هەیە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گۆڤار ئەنوەر دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و دۆست و ئاشنایانی دەکات. لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند گۆڤار ئەنوەرم  بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم …

زیاتر بخوێنەوە