نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جووتیار عادل: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی لە بەغداین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق

جووتیار عادل: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی لە بەغداین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، شاندی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن‌و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حكومه‌تی هەرێم‌و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستور، دۆسیەی مادەی 140، دۆسیەی نەوت‌و گاز، بەشداریی شایستەی هەرێم لەدامەزراوە فیدراڵییەکان، بابەتی ماف‌و شایستە دەستورییەکانی پێشمەرگەو بابەتەکانی دیکەی وەک پڕۆژەیاساکانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی فیدراڵی‌و نەوت‌و گاز) سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

شاندەکەی حكومه‌تی هه‌رێم لەئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارایی، كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، دارا ڕه‌شید وەزیری پلاندانان، ئومێد سه‌باح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕه‌حیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی‌و بەدواداچون‌و جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم پێکدێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پاریزگای هەولێر لە چوارچێوەی بەرنامەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *