نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 166)

کوردستان

*سەرۆکی حکومەتی دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات*

ئەمشەو شەممە 4/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی دەڤەری سلێمانی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئەو دەڤەرەی پرسی .سەرۆکی حکومەت نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی و پالپشتی حکومەتی بو دابینکردنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری …

زیاتر بخوێنەوە

زانیارى ورد لەسەر مووچەى مانگى چوار بڵاو بویەوە

بۆ وەرگرتنى زانیارى لەسەر مووچەکەت وەرە کۆمێنتماوه‌ی 21 ڕۆژه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا و له‌ویشه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جیهان ڕاگیراوه.‌ گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ توركیا هێشتا ڕه‌زامه‌ند نه‌بووه‌ به‌ ڕۆیشتنی نه‌وته‌كه‌، چونكه‌ به‌رپرسیاریه‌تیی دارایی كه‌وتووه‌ته‌ سه‌رشان به‌هۆی بڕیاری دادگای پاریسه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بووی حكوومه‌تی عێراق بكاته‌وه‌.سیپان شێروانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق …

زیاتر بخوێنەوە

تۆمەتباری سێیەمی ڕووداوی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە دەستگیر کرا

ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕووداوی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە 3 کەس دەستگیر دەکات و جەختیشی کردۆتەوە کە لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەمبارەوە بەردەوامیی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ـی 04ـی 2023 لەلایەن چەند کەسێکەوە لە شاری هەولێر هێرشکرایە سەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان …

زیاتر بخوێنەوە

دەزگاى خێرخوازى نوێترین ئامارى هاوکارییەکانى بۆ زیان لێکەوتوانى سوریا و تورکیا بڵاو دەکاتەوە

دەزگاى خێرخوازى نوێترین ئامارى هاوکارییەکانى بۆ زیان لێکەوتوانى سوریا و تورکیا بڵاو دەکاتەوە دەزگاى خێرخوازى بارزانى ڕۆژێک دوواى بومەلەرزە وێرانکەرەکانى دەوڵەتى تورکیا و سوریا، لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى کوردستان بە هاناى خەڵکى لێقەوماوانى هەردوو کوردانى ئەو دەە دەوڵەتە ڕۆشت لە ڕۆژاوا و باکوور. هەفتانە دەزگاى خێرخوازى بارزانى ئامارى …

زیاتر بخوێنەوە

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار رایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتمان بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی  قەرزی كەڵەكەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە. ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە، تەنیا بۆ یەك مانگە و بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەکەش، هەر لە ئێستاوە هەتا 10/5/2023 دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن، هەر …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدی ئەنفال

ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە خەم و کۆڤانەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوە بەدناوەکانی (ئەنفال) دەکەینەوە، کە یەكێك بوو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی كورد و كوردستانیان، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی بەعسی عێراق، بە چەند قۆناغێكی جیا، بە هەزاران خەڵكی سیڤل و بێتاوانی گوند و ناوچە جیاجیاكانی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت پەیوەندی بە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکات 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە ، لە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی پرسی دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین و ڕەشەبا کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەوە و لە چەند ناوچەیەکیش لافاو ڕوویداوە.سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە شاندێكی ئیماراتی دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/4/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ، پێشوازیی لە شاندێكی ئیماراتی بە سەرۆكایەتیی عەبدوڵا ناسر لوتاهـ، جێگری وەزیری كاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات، كرد. لە دیدارەكەدا، سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاس و پێزانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی …

زیاتر بخوێنەوە

عینایەت نامیق: توراسى سیاسە بافڵ و قوباد بوە بە توراسى خاک فرۆشى

وردەکارى قسەکانى لە کۆمێنتەعینایەت نامیق، چاودێری سیاسی دەڵێ:” لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی2017ەوە لە سلێمانی شتێك نەما بەناوی سیستمی سیاسی، بەڵكو ئەمانە توراسی یەكێتی كە كەمێك لە بنچینەی حزبایەتی و حكومڕانی تێدابوو، بۆ سیستمی فرۆشتنی خاك و نیشتمان و پیرۆزییەكان گۆڕیان. وتى” مام جەلال بەڕوونی وتویەتى، هەڵەی ژیانم ئەوە بوو لە …

زیاتر بخوێنەوە

زانیاری نهێنی لەسەر کۆبونەوەی قوباد تاڵەبانی و میتی تورکیا بڵاو بوویەوە

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشکرای کرد كه‌ جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى توركیا له‌ به‌غدا، زۆر له‌ رەفتارەکانی یه‌كێتی نیگه‌ران بووه‌ و به‌ قوباد تاڵه‌بانىی گوتووه: “ئێوه‌ خاوه‌نى به‌ڵێنه‌كانى خۆتان نه‌بوون له‌گه‌ڵ توركیادا.” له‌ بەرامبەریشدا قوباد تاڵه‌بانى به‌ڵێنى زۆرى به‌ (مۆتلۆتوكا) داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕیشه‌كێشكردنى په‌كه‌كه‌ له‌ زۆنى سه‌وز. هەر به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه،‌ لایه‌نى …

زیاتر بخوێنەوە