نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 168)

کوردستان

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە 18/4/2023، وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: “دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باندێكی شەش كه‌سی كه‌ چه‌كی بانكی سا‌خته‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ دزینی بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌بانكێكی حكوومی، ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنین كه‌ دوورو نزیك ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌ و هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌و تاوانه‌دا …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات و جه‌خت له‌ گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه‌. ئەمڕۆ دووشەممە 17/4/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) کرد بە سەرۆکایەتی ئەحمەد زویتن بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق. لە دیدارەکەدا ، کارو پڕۆژەکانی ڕێکخراوی تەندرستی جیهانی …

زیاتر بخوێنەوە

ئاسایشی هەولێر: ئەو هاووڵاتییەی هێرشی کردە رۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا

دەقی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی نیسانی 2023, هەواڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە گوایە لەناو بازاڕی شاری هەولێر هێرش کراوەتە سەر ڕۆژنامەوانێک، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد و دەرکەوت، هاووڵاتییەک بەناوی ( ک.س.ع ) پەلاماری …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی.. ئێوارەخوانێک بۆ پیشەوەران و کاسبکاران ڕێک دەخات

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، ئێوارەخوانێك بۆ كاسبكار و پیشەوەرانی هەولێر رێكدەخات. ئەمڕۆ یەكشەم 16ی نیسان، بەگوێرەی راگەیەنراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەخوانێكی بەربانگ بۆ ژمارەیەك لە كاسبكار و پیشەوەر و دەستگێڕ و دوكاندارانی بازاڕی هەولێر بەڕێوە دەچێت. ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە كە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری ئێزدییان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری ئێزدییان جەختیان لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کردەوە بۆ ئاساییکردنەوەی دەڤەرەکە لە پێناو ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان. ئەمڕۆ یەکشەممە (16ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد و لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێزدییان …

زیاتر بخوێنەوە

*سەرۆکی حکومەتی دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات*

ئەمشەو شەممە 4/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی دەڤەری سلێمانی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئەو دەڤەرەی پرسی .سەرۆکی حکومەت نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی و پالپشتی حکومەتی بو دابینکردنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری …

زیاتر بخوێنەوە

زانیارى ورد لەسەر مووچەى مانگى چوار بڵاو بویەوە

بۆ وەرگرتنى زانیارى لەسەر مووچەکەت وەرە کۆمێنتماوه‌ی 21 ڕۆژه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا و له‌ویشه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جیهان ڕاگیراوه.‌ گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ توركیا هێشتا ڕه‌زامه‌ند نه‌بووه‌ به‌ ڕۆیشتنی نه‌وته‌كه‌، چونكه‌ به‌رپرسیاریه‌تیی دارایی كه‌وتووه‌ته‌ سه‌رشان به‌هۆی بڕیاری دادگای پاریسه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بووی حكوومه‌تی عێراق بكاته‌وه‌.سیپان شێروانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق …

زیاتر بخوێنەوە

تۆمەتباری سێیەمی ڕووداوی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە دەستگیر کرا

ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕووداوی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە 3 کەس دەستگیر دەکات و جەختیشی کردۆتەوە کە لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەمبارەوە بەردەوامیی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ـی 04ـی 2023 لەلایەن چەند کەسێکەوە لە شاری هەولێر هێرشکرایە سەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان …

زیاتر بخوێنەوە

دەزگاى خێرخوازى نوێترین ئامارى هاوکارییەکانى بۆ زیان لێکەوتوانى سوریا و تورکیا بڵاو دەکاتەوە

دەزگاى خێرخوازى نوێترین ئامارى هاوکارییەکانى بۆ زیان لێکەوتوانى سوریا و تورکیا بڵاو دەکاتەوە دەزگاى خێرخوازى بارزانى ڕۆژێک دوواى بومەلەرزە وێرانکەرەکانى دەوڵەتى تورکیا و سوریا، لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى کوردستان بە هاناى خەڵکى لێقەوماوانى هەردوو کوردانى ئەو دەە دەوڵەتە ڕۆشت لە ڕۆژاوا و باکوور. هەفتانە دەزگاى خێرخوازى بارزانى ئامارى …

زیاتر بخوێنەوە

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار رایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتمان بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی  قەرزی كەڵەكەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە. ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە، تەنیا بۆ یەك مانگە و بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەکەش، هەر لە ئێستاوە هەتا 10/5/2023 دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن، هەر …

زیاتر بخوێنەوە