نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تورکمانەکان.. سۆران عومەر دژایەتى پێکەوە ژیان ئاین و نەتەوەکان دەکات لە کوردستان

تورکمانەکان.. سۆران عومەر دژایەتى پێکەوە ژیان ئاین و نەتەوەکان دەکات لە کوردستان

محەمەد سەعدەدین، سەرۆک و سەرۆکی لیستی پارتی گەشەپێدانی تورکمان ڕایگەیاند، ئەو جۆرە کەسانە، بەو کردەوانە نیەتی خۆیان پیشان دەدەن، کە تاوەکوو ئێستا دژایەتیی هەموو بەها نیشتمانییەکان و پێکەوەژیانیان کردووە لە هەرێمی کوردستان، ئەو کەسە دەمێکە هەنگاو بە هەنگاو ئەو کارانە دەکات و رەنگە ئەوە دوا کاریشی نەبێت، بەڵام ئەو کارەیانی قۆناغێکی دیکەیە لەو دژایەتییەی مافەكانی خەڵكی هەرێمی کوردستان دەیکات.
گوتیشی: ”لەگەڵ ئەوەی ئەو کارە هەر خۆی پێچەوانەی دەستووری عێراقە کە مافی بە پێکهاتەکان داوە، جگە لەوەش ئەو سیستەمە هەر لە عێراق و هەرێمی کوردستان نییە تاوەکوو کەسێک بێت رەخنەی لێ بگرێت، ئەوە سیستەمێکی تەواو دیموکراسییە و لە وڵاتانی پێشکەوتووی ئەورووپاش بە هەمان شێوە هەیە، لەبەرئەوە ئەو کارە تەنیا دەچێتە چوارچێوەی دژایەتیکردنی ئەو سەقامگیری و پێکەوەژیانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، دژایەتیی مافی مرۆڤ و تەنانەت ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *