
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/4/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ، پێشوازیی لە شاندێكی ئیماراتی بە سەرۆكایەتیی عەبدوڵا ناسر لوتاهـ، جێگری وەزیری كاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات، كرد.
لە دیدارەكەدا، سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاس و پێزانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەردوو خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید و شێخ محەمەد بن ڕاشد سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیمارات دەربڕی بۆ پشتیوانی و پشتگیریی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان.
جێگری وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، شوێنێکی تایبەتی لە لای سەرکردایەتیی ئیمارات هەیە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە