بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 30/6/2023 خاتوو (تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد) خێزانی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد. ئاماژە بەوەشدراوە، تاڤگە عەبدولوەهاب دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیی، ئەمڕۆ لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کرد. دهقی پرسهنامهكهی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی: …
زیاتر بخوێنەوەگهرمیان.. ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت برینداری لێ کەوتەوە
لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.ئهمڕۆ ههینی30ی6ی2023، هاتووچۆی گهرمیان بڵاویكردهوه: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان ناڤارا لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار “حەولی” پێکیاندادا بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون سێ لە بریندارەکان منداڵن و دوانیان ئافرەتە.هاتووچۆی گهرمیان ئاماژهی بهوهشكردووه: …
زیاتر بخوێنەوە
مهسرور بارزانی لهسهر سووتاندنی قورئانی پیرۆز هاته دهنگ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سووتاندنی قورئانی پیرۆزی سەرکۆنە کرد و دوایکرد هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک. سەرۆکوەزیران لە تویتێکدا رایگەیاند، “سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان”. رۆژی 27ـی حوزەیران لە شاری ستۆکھۆڵمی …
زیاتر بخوێنەوە
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا، رۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن”. هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە “جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهان بە …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی فەرمانی دامەزراندنی دوو زانکۆی نوێی لە ئاکرێ و گەرمیان کرد
بە بەرمانی ژمارە (2546) لە 19ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەکردووە بە دامەزراندنی دوو زانکۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان و لکاندنیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی دەزگاکانی دیکەی خوێندن. ئەو دوو زانکۆیە بریتین لە زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان …
زیاتر بخوێنەوەئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر: بۆ رووبهڕووبوونهوهی وشكهساڵی له شاری ههولێر، سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی 20 ملیار دیناری تهرخانكرد.
به گوێرهی راگهیهندراوی پارێزگای ههولێر، ئهمڕۆ (یهكشهممه 25ـی حوزهیرانی 2023)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر، سهرپهرشتی كۆبوونهوهیهكی تایبهت به پرسی كهمئاوی و وشكهساڵی له شاری ههولێر كرد و تێیدا ئاماژەى بەوه دا، كه بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی لە سنوورى پارێزگاى ههولێر، سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی رەزامەندى دا به تەرخانکردنى 20 ملیار دینار. …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت پێشوازیى له پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد
ئهمڕۆ شەممە 24/6/2023، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له مار گۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد . لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمیشی بۆ …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانى: دەتوانین هەموو وەرزى ساڵ ئاو گلدەدەینەوە
سهرۆك وهزیرانی كوردستان له وتارێكدا كه ئهمڕۆ لهكاتی دانانی بهردی بناغهی بهستۆرهی دانا رای گهیاند، به ئهنجامدانی ئهو پڕۆژهیه دهتوانین له ههموو وهرزهكانی ساڵ ئاو گل بدهینهوه و خزمهتێكه به خهڵكی ئهو دهڤهره. سهرۆك وهزیرانی كوردستان گوتی، سهرهكی ترین سوود دهتوانین ئاو گل بدهینهوه و دهتوانین سوود له سامانی ماسیش …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاو كردەوە
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:- پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر ، خوالێخۆشبوو د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: بۆ ئابوورییەکی بەهێزتر ژێرخانێکی بەهێزترمان دەوێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “بۆ ئابوورییەکی بەهێزتر ژێرخانێکی بەهێزترمان دەوێت، بۆیە پاڵپشتیی کەرتی تایبەت دەکەین”. ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: ئەمڕۆ، بەردی بناغەی کارگەیەکی چیمەنتۆ و وێستگەیەکی کارەبامان بە گوژمەی 280 ملیۆن دۆلار بە هاوبەشی …
زیاتر بخوێنەوە