نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و رۆزی کەیڤ، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆزی کەیڤ بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردبوو.

لەو دیدارەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی بەریتانیای کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

ئاماژە بەوەشدراوە، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هاوئاهەنگیکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *