نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / به‌په‌له‌: ئیداره‌ی پارێزگای موسڵ حكوومه‌تی عێراق جدی نییه‌ له‌ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌

به‌په‌له‌: ئیداره‌ی پارێزگای موسڵ حكوومه‌تی عێراق جدی نییه‌ له‌ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌

جێگری پارێزگاری مووسڵ رایدەگەیەنێت، تا ئێستا پەكەكە و ھێزە ناشەرعییەكان لە شنگال ماون و دەرنەچوون، چونكە حكوومەتی عێراق جیددی نییە لە دەركردنی ئەو ھێزانە.
رەفعەت سمۆ، ڕایگه‌یاند: ئەو مۆڵەتەی حكوومەتی عێراق دابوویە پەكەكە و ھێزە ناشەرعییەكان بۆ دەرچوونیان لە شنگال، جێبەجێ نەكرا و مۆڵەتەكەش تەواو بوو، بەڵام بۆ ئەوەی پەكەكە و ھێزە ناشەرعیەكان دەربكرێن، پێویستە حكوومەتی عێراق جیددی بێت و بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات.
سمۆ گوتیشی، چەندین ھێز لە شنگال ھەن، كە ناشەرعین و دۆخی شنگالیش زۆر خراپە و پێویستە ھەرچۆنێك بێت حكوومەتی عێراق بڕیارێك بدات و ئەو ھێزانە لە شنگال دەربكات، چونكە ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت.
جێگری پارێزگاری مووسڵ باسی لەوەش كرد، تا ئێستا ھێزە ناشەرعییەكان ئامادە نین شنگال چۆڵ بكەن و بە ناوی خەڵكی شنگالەوە قسە دەكەن، كە خەڵكی شنگالیش پشتگیرییان ناكات و داوای دەرچوونیان دەكات، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق ئەوە لە بەرچاو بگرێت و دەریان بكات و چیتر رێگە نەدات لە شنگال بمێننەوە و دۆخی ناوچەكە ئاسایی بكرێتەوە.

بەپەلە

عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *